جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و مۆدێلی چەتەیی ھەرێم

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2026-09-12     58

دوێنێ ١١ی ئەیلول (٦٥) شەست و پێنج ساڵ بەسەر جوڵانەوەی چەکداری ئەیلولدا تێپەری، کە سێ ڕەمزی دیار تێیدا کارەکتەری سەرەکی بوون.
کۆچکردووان (مستەفا بارزانی، ئیبرایم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی) قسە و باس و بۆچونی جیاواز لەسەر چۆنییەتی دەستپێکردنی و دەستی ئێران و وڵاتانی تر لەسەرەتاوە، تا کۆتایی ھەرەسی ١٩٧٥ ھەیە.
کەوتنەدوای ئاغا و دەرەبەگ، کە یاسای چاکسازی کشتوکاڵی ژمارە ٣٠ی ساڵی  ١٩٥٨ی زەعیم عبدورلکریم قاسم زیانی لە بەرژەوەندییاندابوو.
ئەو کاتە دروشمێکی میللی وێردی سەر زمانی جوتیاران و ناو گوندەکان بووە (جوتیار زەوی خۆیەتی ئاغا باوکەڕۆیەتی)، واتە زیاتر ھۆکاری دەرەکی و پاڵنەری خێڵەکی بووە، بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە بەشێک لە دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراق دژی کوردنەبوون، وەک بەعسییە قەومییەکان، کە دواتر سەری عبدورلکریم قاسمیشیان خوارد، بەڵام ئەنجام و لێکەوتەکانی جوڵانەوەکە و دۆخی ئێستای ھەرێم و پەیوەندی لەگەڵ بەغداد بەڵگەی شکست و ھەڵەی دەستیپێکردنی جوڵانەوەکە و چۆنییەتی سەرکردایەتیکرد نیین .
لەم بارەوە، بڕواننە ئەم سەرچاوانە (شای ئێران، شیعەی لوبنان، کوردی عێراق، چۆن بووم بەپرد، دادگای مێژوو، ئایا کورد بوونە بەردەباز ...)
ئێستا ھەرێمی کوردستان نەوەکانی سێ ڕەمزی سەرەکی جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و حاشییەکانیان حاکمی ڕەھا و ھەموو شتن، کە بە حەق لە بری حوکمی ڕەشید و حکومەتی ھاوڵاتی مۆدێلێکی چەتەیی چەکداری و کۆمەڵگەیەکی بەرخۆری مەسرەفگەرایان بنیاتناوە.
تۆ سەیری موفلیسی حکومەتی ھەرێم و پارەداری ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی جووت بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان و ئەندامانی کاستی یەکەمی پارتی و یەکێتی، سەیری پارە و خێری سیاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی، مام، ڕوانگە، ئانزۆ، ڤیم، کوردستان فاوندەیشن و ...، بکەن. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و خاوەن کۆمپانیای یەکێتی دەڵێت: ٣٠٠ سێسەد قوتابخانە و خوێندنگامان نۆژەنکردۆتەوە، حکومەتیش ھیچ،
یان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لەسلێمانی دەڵێت: ٣٦٠ سێسەدوشەست  کارمەندمان بەم شێوەیە موچەوەردەگرن ٢٥٠ ئیدارەی گشتیی یەکێتی پارەیاندەداتێ، ١٠٠ یشیان نووسینگەی قوباد تاڵەبانی  داوایدەکرد دابمەزرێنرێن، تۆسەیری ئەم حکومەتە چاوی لەدەستی حیزبەو جێگرەکەشی بووەبەخێرخواز، لەکاتێکدا لەکابینەی ھەشت،  کەھەر قوباد تاڵەبانی  جێگربووە سندوقی شێرپەنجە زیاتر لەشەست ملیاردینار و  ١٥٠٠ ملێۆنێک و پێنجسەدھەزار دۆلاری تێدابووە سفربۆتەوەو سەرۆکی سندوقەکەش  ئێستالەکابینەی ھەتاھەتاییدا وەزیرە!
واتە لە ھەردوو میرنشینی بارزان و تاڵەبان حیزب پلە یەک و ئامانجە و حکومەت پلە دووە،  ھاوکات حکومەت ئامرازی ڕەوایەتیدانە بە کارە نایاسایی و تاڵانییەکانی کۆمپانیاکانی حیزب، کە بە یاسادەکرێن، قسەکانی وتەبێژی بەناو وەبەرھێنەرانی کوردستانیش لەپێشانگای ھەڕاجکردنی زەوی کوردستاندا لەھەولێر نمونەی زیندووی ئەو مۆدێلە چەتەییەن، کە جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول و ئەوانەی دوای ئەو بنیاتننا و ئێستا دوای ٣٤ سی و چوار ساڵ لەبەردەوامی و پشتیوانی ئەوروپا و ئەمەریکا نەتوانراوە کلتوری جەلالی و مەلایی تێپەڕێنرێت،  لەھەموو کات زیاتر لەسایەی نوخبەیەکی، کەتەنیاغەریزەی دەسەڵات و شەھوەتی حوکمڕانی  ئاڕاستە یاندەکات، قەوارەی ھەرێم لەکەناری بچووکبوونەوە و ھەرەسی زیاتردایە.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
فانس بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت: پنتاگۆن ڕووبەڕووی کەمیی چەک و تۆمەتی شاردنەوەی زیانەکان دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×