بەبۆنەی نمایشی بەناو یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەوە

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2026-09-21     39

ھێزی پێشمەرگە چۆن لەچنگی پارتی و یەکێتی ڕزگاردەکرێت؟
چۆن سوپای نیشتمانی و بان حیزبی دروستدەکرێت؟
ساڵانی ٢٠١٣ و دواتر ئەو کاتەی گۆڕان بەشداری کابینەی ھەشتەمی کرد و مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم بوو، کاک نەوشیروان ڕۆحی شادبێت، دوو پڕۆژە و نەخشەڕێگای لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی ناوچەکانی مادەی ١٤٠، کەلەدەرفەتێکدا باسیدەکەین، لەگەڵ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی دایە سەرۆکی ھەرێم، بەمجۆرە:
١- سەرۆکی ھەرێم فەرمانێک دەربکات، یەکەی ٧٠ و ٨٠ پێشمەرگەی تازە وەرناگرن.
٢-فەرماندە و ئەفسەرانی بەتەمەن خانەنشین بکرێ.
٣-ئەفسەری دەرچووی کۆلێژی سەربازی و ھاوشێوەی دەمێننەوە.
٤-ساڵانە نزیکەی ٢٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچن، دەرگای خزمەتی سەربازی بکرێتەوە و بەبێ سەیرکردنی لایەنی حیزبی وەربگیرێن و ماوەی شەش مانگ پەروەردە و مەشق ببینن.
٥-دوای شەش مانگەکە ئەوەی مایەوە بێتە خزمەتی سەربازی و ھێزی پێشمەرگە و سوپای کوردستانەوە، بەمجۆرە و لەماوەی چەند ساڵێکدا سوپایەکی نیشتمانی بان حیزبی دروستدەبێت و دەبێتە سوپای کوردستان و لەچنگی حیزب ڕزگاردەکرێت.
ئەمە ڕێگا دروستەکەیە، کە ئەوسا و ئێستاش نەیانکرد، نەک فەرماندەیی دەڤەر و یەکخستنی ڕووکەشانە .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×