لەبارەی ئێستاوە...

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2026-09-24   

یەکەم:
بەڵای گەورەی ئێمەو مانەوەی ستەمکاری و مۆدێلی چەتەیی ھەردووپارتخێڵ زۆرینەی دەستەبژێری کۆمەڵگایە، کەشێرپەنجە و مۆرانەی کۆمەڵگان بەدینی ونادینییەوە، بۆیە دەستەبژێری حاکمیش تەنیاشەھوەتی دەسەڵات و حەزی مانەوە ئاڕاستەیاندەکات.
دووەم:
چەند دیداری ئابوری دێڵفی چەند مانگی ڕابردووی قوباد تاڵەبانی بۆسلێمانی خێریدایەوە، لوتکەکەشی ھەرئەوەندە کەڵکی دەبێت.
ئاخ میللەتی یادگە(زاکیرە) لاواز، لەخۆڕانییە شێرکۆی مەزن لەشیعری زیندووی مردوودا دەڵێت:
دووھەزارو پێنجسەد ساڵە 
باوێشک ئەدەین 
ھێشتا تەواو تێرخەونەبووین
........
دڵنیام بەشی زۆری ئەوانەی لە دیداری دێڵفی وێنەیان چرکاند، لەدیداری لوتکەش چرکاندیاند،  بەبێ ئەوەی بپرسن لەنێوان ئەم دووانەدا چی لەبەرژەوەندی خەڵک گۆڕا؟
سێیەم:
من لەجیاتی کادرەڕەسەن وماندووەکانی پارتی ویەکێتی بم، لەدژی (مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی،  مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی،  قوباد تاڵەبانی ) ڕادەپەڕم، لەپای ئەوەی ئەوەندە گرنگی بەکەسانی ناجێگیروھەرڕۆژەی لەئاوازێک دەدەن، ئاخر ئەم توخمانە، ئەگەر خێرێکیان ھەبوایە، لەجێی خۆیان دەیانبوو. 
دەگێڕنەوە لەشاخ پێشمەرگەیەک دەلێت من لەم کەرتە نقڵدەبم، فەرماندەی کەرتەکەی دەلێت بۆ؟ دەڵێت:  ئەم کەرتە چالاکی نییەو کەرتێکی عەسکەری نییە.
فەرماندەکەی قسەخۆش دەبێت دەلێت: دیارە ئەم کەرتەی ئێمە پۆلیسییە وبۆی دەنووسێت ئێمەسوودمان لێنەبینی ھیوادارین ئێوە خێری لێببینن!
چوارەم:
سوپاس بۆ شاعیری شەھیدی دەستی دەسەڵاتی کوردی، کە ھەرزوو زۆر پێش(ئالان دۆنۆ ) پەسنی سەردەمەکەی کردو پێیوتین:
ئەم سەدەیە
سەدەی دۆلارو قەحبەیە
قەحبە جاڕ قەحبە جاڕ 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×