تونس یان تورکیا، نەهزەو ئاکەپە !؟

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2021-07-27   
لەڕاستیدا چەمکی کودەتا بەتەنها هەڵگەڕانەوە نییە وەک هەندێک ناوی دەبەن بۆ مەبەستی ئیدانەو سەرکۆنەکردن، بەڵکو بە دیوێکی تردا جۆرێکە لە هۆشیاریی و هەستانەوەی دژبەرەکان، با واز لە شەرعیەت و مەشروعیەتی پرۆژە بهێنن لەم کەیسەی تونسدا، کە راستینەکەی ئەوەیە هیچ دەسەڵاتگەرێک لە مێژوودا شەرعییەتی تەواوی نەبوەو نییە. ئەگەرچی کردەی کودەتا خۆی بریتییە لە هێزی شاراوەو بکەر نادیار، لایەنی نەیار، ئەو بکەرو هێزە چالاکە شاراوەیە لە دەوروبەری نابینێت کەواتە کۆی سیستمەکە گەمژەو لاوازە بۆیە کەوتۆتە ناو تەڵزگەی کۆدەتاوە وەک نزیکترین نمونەی نزیک، محمد مورسی و ڕاشد غەننوشی لە هەردو وڵاتی میسرو تونس.

شتێک هەیە دەبێت بزانرێت کودەتاچییەکان دەسەڵاتیان هەیە بۆیە دەتوانن کودەتا بکەن و تەخت و تاراج بشێوێنن،  هەروەک کودەتاچیان تەواو ماهیرو شارەزان لە هونەرێکدا کە پێی دەوترێت شاردنەوەی هێزو جوڵە نهێنیەکان بۆ ڕۆژی خۆی، یان تەکنیکی خۆ مەڵاسدان بۆ سەعاتی سفر، کودەتا بەسەرداکراویش هەمیشە نمایشکارو باڵڕاوەشێنەرو خۆدەرخەرو بێئاگا بوە لە زۆر کەین و بەین بۆیە گەشتۆتە ئەو دەرەنجامە.

ئەگەر ئەردوغان لە تورکیا وەربگرین بە نمونە، چەندین جار کودەتای  هەڵوەشاندۆتەوە بە قازانجی سوڵتانیزمی خۆی و فاشیزمی تورکی و ئیسلامی. وەلێ دەیان جار خۆی سەرقافڵەی دروستکردنی ئەرگەنەکۆنی سەوزی دینیی و کودەتاکردنی مونەزەم بوە بەسەر شەرعیەت و پەرلەمان و یاسادا، کوردان لە باکور بە درێژایی مێژوو لەژێر جەبری ئەو ستەم و کودەتایانەدا ژیاون کە ئەم جۆرەیان مەترسیدارترەو ئەردوگان نەک کودەتا بەڵکو دەستی داوەتە پرۆسەی سڕینەوەو ئایسیمیلاسیۆن و لێدان لە شەرعیەتی دیموکراسی و دەنگدانیش. 

مەگەر راوەدونان و زیندانی و ئەشکەنجەی هەزاران ئازادیخواز و داخستنی چەندین پارتی کوردی دەتەپەو بەدەپەو هەدەپە و گرتنی ئەو لێشاوە ڕەشبگیرە فاشییە لە بزاڤی گویلەنیەکان و گۆڕینی دەستورو سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی و دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بەدڵی سوڵتان و ئینجا زیندانیکردنی سەدان سەرۆک شارەوانی و پەرلەمانتارو کەسایەتی کوردی وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یوسکداخ کە بەدەنگی خەڵک هاتوون، ئایا ئەمە کودەتا نییە چییە؟

بۆیە ئەوەی لە تونس ڕویدا هیچ نییە جگە لە بێ دەسەڵاتی و بێ ئاگایی ئەوانەی وەک بزافی نەهزەو تەڤگەری ئیسلامی خۆیان پێناسەکردو باڵەکانیان کردەوە دژی کرانەوەو ئازادیی و  نەیانتوانی جڵەوی دەسەڵات وەک مۆدێلێکی مەدەنی وەربگرن دژی نەیارەکانیان. بەکورتی ناکرێ بەکردەی گۆڕانکاریی و دەستکاری جومگەکانی دەسەڵات لە تونس بڵێیت کودەتاو ئیدانەی بکەیت ! بەو ڕەشبگیرو ئیرهاب و هەوڵانەی تورکیاو ئاکەپەش بڵێیت سیاسەت و عەقڵانیەت و بەرژەوەندیی دەوڵەتیی!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×