ڕاکردنی پشیلە، تا کایەنەکەیە

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2022-01-24   

 عێراق لە خەونی دەوڵەتداریی ڕاقیی و حومڕانیی ڕەشیدەوە، بەرەو بلۆکبەندیی پراگماتیی و تائیفیی و هاوپەیمانیی گەورە. لەو عێراقە فیدڕاڵمەزهەبیەدا، حیزب وەک کارخانەو ئامڕازی دیموکراسی تەقلیدیی ئەو ڕۆڵەی نەماوەو نامێنێت، لەبری ئەوە هێزی گەورە و کاریزماتیک قسەکەرە بۆ ئایندەی عێراق، بۆیە دەستکاری خەریتەو ڕەنگەکان و بەرژەوەندیەکان لە ناوخۆی عێراقدا کاری حیزب و ئایدۆلۆژیای ناوچەیی نییە، گۆڕینی ڕیشەیی دۆخی عێراق و ئازادیەکان و پایەکانی دیفاکتۆی سیاسی هاوتایە لەگەڵ بەردەوامیی دۆستایەتیی و ماغازەلەی واشنتۆن و تاران .

هێشتا ئێران و ئەمریکا یاریەکە بەڕێوە دەبەن، دۆخەکە خۆیان تەتەڵەو هەباشەی دەکەن، ڕوانگەو خەریتە سیاسیەکە لە جێگای خۆیەتی لە باشورەوە بۆ باکور بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەو مۆدێلە یان ناگۆڕێت یان کە گۆڕا هەمووی پێکەوە سەراوژێر دەبێت، بۆیە کەس دەهۆڵکوتیی تێکچوونی دۆخی سیاسیی نەکات بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئایدۆلۆژیی دوو حیزبەوە.

ئێران چەند خاوەنی ئەزموونی بەغداو بەسرەیە، ئەمریکاش ئەوەندە خاوەنی ناوەڕاست و هەرێمە، وادیارە کوتلەی براوەش لە هەڵبژاردندا ئەو ئەرزشەی نییە، ئەوەی هەیە بەندایەتیی و دڵسۆزییە، دیسپلین و وەلائیی سیاسیی و هێزو جیۆپۆلەتیکی ناوچەییە بۆ ئەقتابە گەورەکان، گەمەکەرەکان دەیانەوێت ئەو بەهێزانە موتووربەکراوی خۆیان بن بۆ چوارساڵی تر . ئەم دۆخی دەستێوەردان و زاهیرە سەوتییە، تازە نییەو کۆنەو لە حوکمڕانیی فەترەی ئینتیقالی پۆڵ بریمەرەوە تا نوسینەوەی دەستوور و ئێستای دابەشکاریی پۆست و بلۆکبەندییە نەوتیەکان و کودەتای حەشدی شەعبی بەسەر شەرعیەتی حوکمی مەهدی و مستەفا کازمی و تا هاتنی سەرۆکی فەیلەقی قودس ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدادو دەستوخەتەکانی لە زیادوکەمی کورسیەکان تا حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی درێژەی هەیەو وابزانم ڕاکردنی پشیلەکە ئەوپەڕیی تا ناو کایەنەکەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×