تەحالوفی خێزانە سیاسیەکان 

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2025-06-30   

یاساکە کۆمەڵناسیی نییە، زیھنیەت و ھۆشیارییە، تێبگەی لەعێراقدا خێزانی سیاسی باڵاو نامونەززەم حوکمی زۆرینە ئەکەن، تەحالوفی خێزانیی سیاسی گرێدراو بەخێزانە دەستڕۆشتوەکانی دەوروبەرەوە.

دیموکراسیەت و میکانیزمەکانی ھەڵبژاردن بۆ بینەرە بەڕێزەکانە، وەک کڵێشەی گەمژەکردنی تاکی کوردو عێراقی و ڤاکسینی بەنجکردنە، ئەم وشە بێتامەی ناوی دیموکراسییە لەعێراق و کوردستان، کڵێشەیەکی تابڵێی میدیایی و لاستیکی ساختەو دەستکاریکراو، قاوغەکەی ماوەتەوە بۆ ئێمە، لەناوەرۆک خاڵی کراوەتەوە.

ئەوانەی ھێشتا دڵیان لێئەدا بۆ دیموکراسیەت وەک چەمک و کەلتورێکی ڕۆژئاوایی و بەئامڕازی گۆڕانکاریی دەزانن، خەریکی ختوکەدانی شەقام و جنێودان و ڕەخنەو ناڕەزایەتین، وادەزانن ئەم تەحالوف و فەزا خێزانییە بەھاوارو ناڵەناڵ چاک دەبێ، ئەوە زیھنیەتی تەسلیمە بە فۆڕمەکانی گۆڕانکاریی پاکەتیی و خیتابی سیاسیی بۆنخۆشکراو، دۆخی پشتەوە جیاوازە، ھیچ خێزاێکی سیاسی، سوڵتە محەلیەکەی بەئاسانی و بەبێ خوێنڕشتن ڕادەستی عەڕابی جادەکان و ئەکادیمیست و ئەفەندیە قاوەخۆرەکان ناکا.

ئەسڵەن ئێستا بەرەی ئۆلیگاریشی ماڵی بەھێزو خاوەن سەرمایەو عەسکەرو ھەواڵگریی و خاوەن کۆمپانیاو پاڵاوگەی نەوتی و خەتی بازرگانی دەرمان و وزەو کەرتی نھێنی تایبەت دروست بوەو نوێنەرایەتی گەل دەکەن، ھەرکەسیان بوێت سەری دەخەن بۆ سەری سەرەوەی ھەڕەمەکەو پێوەرەکانی دیموکراسیەتیان ژێرپێ ناوە، وەزیرو مەندوب دەکڕن و دەفرۆشن، دادوەر دادەنێن و ئیقالەی پێدەکەن، نەخۆشی دەخەن، خانەنشینی بۆدەبەستن، لەزیندان دەری دەھێنن، دەیکەن بە باڵوێزی گەورە.

ھەرگرێکوێرەیەک لە بیست ساڵی ڕابردوو لە دامەزراوەکانی حکومەت و پەڕلەمان و قەزاو دادوەریدا ڕوویدابێت دواجار لەدیوەخانی خێزانە سیاسیەکاندا چارەکراوە، ھەموو بەشبەشێنەو پشکپشکێنەکان لە ماڵە سیاسیەکاندا کراوە، توڕەبوونەکان لەپەڕلەمان ڕویداوەو پێکەنین و سفرەوخوانەکان براوەتە نێوماڵە سیاسیەکان، دەرکردن و سڕکردن و سزاو ئیعتیکافی مەدەنی لەفەرمانگەکان پیشاندراوە بەڕوناکی و پاداشت و پلەبەرزکردنەوەکانیش خراوەتە ناو تاریکایی باخچەی پشتەوەی ماڵ و ڤێللاکانەوە.

 ئەگەر وادەزانی پڕوپاگەندەو کێبرکێ بۆ بردنەوەی کورسیەکانی پەڕلەمان و پێکھێنانی حکومەتی ئایندە لە عێراقدا پەیوەندی بە زیرەکی و لێھاتوویی و جوامێریی تۆی کاندیدو سەرۆک لیستەوە ھەیەو ئەمجارە جیاوازە ھەڵەیت، سایتپلانەکە ئاوایەو بەئاستەم ناتوانی بچیتە دەرەوەی بازنەی بەرژەوەندی خێزانە سیاسیەکانەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×