دەنگدان ئیتاعەی حیزبە یان شایەتیدان؟

ئاسۆ عەبدوللەتیف
  2025-11-08   

‏دەنگدان وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی مەدەنی نەک شورای ئیسلامی، بۆ ئەم دۆخەی عێراق و کوردستان فەتوای شەرعی و بەڵگەی فیقھی بەھێزی دەوێت تاوەکو تاکی دەنگدەر، دوچاری قەلەقی و بایکۆت نەبێ و بزانێت دەنگدان ھەربەڕاستی ئیتاعەی حیزب و وەلی ئەمرە یان شایەتیدان؟ 
لەبەر ئەوەی ئەھلی سوننەو جەماعەو ئەشعەریەکان نەک سەلەفیەکان، لە غیابی موفتی و ئیمامەتدا دەژین، دەبێ ئەم بەیعەو فەتوایە، لە ئەھلی حەلل و عەقد وەرگرین، چونکە شەرعیەتی دینی و فەتوای تایبەتی دەوێ چونکە پرسەکە خیلافی و جەوھەرییەو پەیوەستە بە عەقیدەو ئەحکام و دەق و تەئویل و تەفسیرو گوێڕایەڵیەوە، الإِگَاعَە.

بۆچی دەبێ ئەم پرسە مەدەنی و سیاسییە یەکلایی بێتەوە چونکە وتەزای شایەتیدان، وەک چەمکێکی ئیسلامی (وڕقیموا الشھادە للە) ئەمساڵ و لەسەروبەندی ھەڵبژاردنەکان بۆتە کەرەستەی پڕوپاگەندەو ڕیکلام و تەبلیغاتی پارتی ئیسلامی و نا ئیسلامی، بۆتە بابەتی ڕاڤەو خیلافاتی دینی، جگە لەوە ھەڵبژاردن و ناوەندی پەڕلەمان کە جۆرێکە لە دەزگای مەدەنی یاسادانان و تەشریع، بەپێی پێوەری دینی، نابێ ڕێگە بە کاندیدای بێ متمانەو دوور لەئیسلام بدرێ واتە ناکارامەو ناشایستەو فێڵباز بێتە نوێنەرو مەندوب، چونکە کەسی ھەڵبژێردراو نابێ خیانەت لە ئەمانەت بکات و پەیمان بشکێنێت و ڕێکەوتن و بەیعەو موبایەعە پێشێل بکات، دەبێ بەکرێیان بگرن و ئەمین و بەھێزبن بەپێی قەولی خوای گەورە.
(إِنَّ خَیْرَ مَنِ اسْتَڕْجَرْتَ الْقَوِیُّ الْڕَمِینُ)

ئینجا پارت و قەوارە ھەیە ھیچ ئەحکام و فەتواو پڕەنسیپێکی ئیسلامی و دینی لاگرنگ نییە بۆ قەوی و ئەمین و ئیمان، کەچی ئەوانیش کەوتوونەتە نێو فەزای تەشریع و ئەحکام و فەتوادان و سوێندخواردن، قورئان و میحراب و نوێژو حەج و تەواوی شەعیرەکانیان کردۆتە چەکی دەستیان، تاکی دەنگدەری پێ دەخەڵەتێنن، باس لە شایەتیدان دەکەن بۆ خۆیان و پاڵێوراوەکانیان، زۆرینەی ئەو گروپانە بەناوی ئاینەوە پەڕلەمانیان کردۆتە (بیعە الرچوان) پەیمانی ژێر درەختەکەی حودەیبیە لەساڵی شەشەمی کۆچیدا. ڵا ێدْخُلُ النَّارَ ڕَحَدٌ مِمَّنْ بَاێعَ تَحْتَ الشَّجَرَەِ. پێمان دەڵێن بە دەنگدان ڕزگار دەبینن لە ئاگری دۆزەخ و پاک دەبینەوە دواتریش کورسیەکانیان دەخەنە خزمەتی وەلی ئەمرەکانەوەو دەستبەرزدەکەنەوە بۆ پڕۆژەیاساکانیان. 

‏ھەندێک کاندیداش، کە بەقورئان و فەرموودەو دەقە ئاینیەکان خەڵک ئەترسێنن و خەباتەکەیان ئاوا ڕەواج پێئەدەن، وەک ئیسلامیەکان بانگەوازی ئیسڵاح و جیھاد دەکەن دژی ستەمکاریی و نادادیی و ھەمان لۆژیک و گوتاری ئاینی بەکاردێنن، کەچی خۆیان گوێڕایەڵی ئەمیرو پێشەواکانی ئیسلام نین و لە عێیان و مەعێیەت و لادان و سەرگەردانیدان، لەوکاتەدا دەنگدان چۆن شایەتیدانەو بەچ پێوەرێک، لا گَاعەَ لِمخلوقٍ فی معێیەِ الخَالِق. 

ئینجا کامەیە دەرچوون لە ئیجماع و بەیعەت و گوێڕایەڵی وەلی ئەمرو بۆچی ئەم ئوممەتە وای لێھات نەزانێ گوێ بۆ کێ بگرێ و کێ پێشەواو ئەمیرەکەیەتی تا شوێنکەوتەی بێ و کێش دەرچووە لەگوێڕایەڵی بۆ پۆست و ئیمتیازو پارەو ماڵی دونیاو ژنی دوەم و سێھەم و کۆمپانیاو چێژە دونیاییەکان با نەفرەتلێکراوبێ و تاعەتی نەکەین و بگرە مەعسیەتی بکەین بەجاھیلی بمرێ، مَن خَرَجَ مِنَ الگَّاعَەِ، وفارَقَ الجَماعَەَ، پُمَّ ماتَ مِیتَەً جاەِلِیَّەً.

دواجار بۆ دەزگایەکی پڕ لەگومان و ناوەندی سەفەقاتی سیاسی و دژە دین و بەھای ئاینی، لەڕوانگەی فیقھی سیاسی ئیسلامیدا، پسپۆڕیی و لێھاتوویی و نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزی بۆخاک و توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکان و وەفا بۆ بەیعەتداریی و پێشەواو وەلی ئەمر پێوەرە راست و دروستەکانەو دەبێ یەکلایی بکرێنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×