• ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ڕێكخراوی ((هه‌نارده‌كارانی نه‌وت))ناسراو بهئۆپیك،ڕێكخراوێكی كاریگه‌ر و گرنگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌بواری به‌رهه‌م و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ڕاگرتنی به‌ڵانسی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان له ڕووی بڕی به‌رهه‌م و نرخهكانیانهوه, ئاشكراشه له‌سه‌رده‌می ئێستای جیهانی پێشكه‌وتن و داهێنان و پیشه‌سازیه گرنگه‌كاندا نه‌وت وغازی سروشتی دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه‌ی جیهانن و زۆر پێویستن بۆ گه‌شه و پێشكه‌وتنی جیهانی و به‌تایبه‌تیش بۆ وڵاته زلهێزه‌كان.هه‌ر به‌هۆی بوونی نه‌وتێكی زۆریشه‌وه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له‌لای ئه‌و 12 وڵاته‌ی كه ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌ن له‌لایه‌ك ناوچه‌كه بۆته جێگه‌ی ته‌ماع و چاوتێبڕینی وڵاته زلهێزه‌كان و هه‌میشه له‌هه‌وڵی داگیر و دابهشكرندنیاندا بوون به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی بوون و به‌رده‌وامیدانیان به‌شێوه‌ی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری له ڕێگه‌ی به‌ستن و واژۆكردنی هاوپه‌یمانی سیاسی و سه‌ربازی و ئاماده‌بون و شهریكایهتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئابوریه زه‌به‌لاحه‌كاندا و ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی خاو و بازاڕ و ده‌ستی كار ناوچه‌كه‌شدا،له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م وڵاتانه و له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیكدا بونه‌ته لایه‌نێكی گرنگ و كاریگه‌ر و خاوه‌ن بڕیار له بواری نه‌وت و بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانیدا.
• ئه‌م ڕێكخراوه له‌ساڵی 1960 له شاری به‌غداد له‌لایه‌ن پێنج وڵاتی دامه‌زرێنه‌ره‌وه دامه‌زراوه كه بریتین له وڵاتانی ((سعودیه و ئێران و عێراق و كوێت وفهنزهوێلا ))و دواتریش 10 وڵاتی تر هاتونه‌ته ڕیزی ڕێكخراوه‌كه‌وه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1960-2018و بونه‌ته 15 وڵاتی خاوه‌ن نه‌وت و غازی سروشتی زۆر و زه‌وه‌ند كه بریتین له وڵاتانی (( قه‌ته‌ر وئهندونوسیا ولیبیا وئیمارات وجه‌زائیر ونهیجیریا و ئیكوادۆر وئهنگۆلا و گابۆن و غینیای ئیستوائی و كۆتا وڵاتیش بریتی بوو له كۆنگۆساڵی 2018)) ، 5 ساڵی یه‌كه‌م باره‌گاكه‌ی له شاری جنێڤی سویسرا بوو تا ساڵی 1965 گوزارایهوه بۆ شاری ڤییه‌نا له‌نه‌مسا.دواتر دوو وڵاتیان به‌هۆی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه كشاونه‌ته‌وه له ڕێكخراوه‌كه كه‌بریتین له وڵاتانی ((ئهندهنوسیاله2008 و گابۆن له 1994)).
• بوونی ئه‌م ڕێكخراوه وه‌ك له ئامانجه‌كانیدا ئاشكرابوه،توانیویه‌تی كه ببێته هێزێك و ناوه‌ندێكی گرنگ له‌بواری نه‌وت و خاوه‌ن بڕیار و به‌رنامه‌ی خۆی بێت له‌به‌رامبه‌ر زلهێزه‌كان وه‌ك ئه‌مریكا((45ر11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت/ڕۆژانه)) و ڕووسیا((16ر11ملیۆن به‌رمیل/ڕۆژانه)) كه دوو وڵاتی گه‌وره‌ن له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ههناردهكردنیشهوه و خاوه‌ن چه‌ندین كۆمپانیای نه‌وتی گه‌وره‌ی جیهانین كه ئه‌مانیش بونه‌ته لایه‌نێكی گرنگی داڕێژرهر و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی جیهان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌م و نرخه‌كانیش داناوه،جا ئۆپێكیش وه‌ك ڕێكخراوێكی به‌هێز كه 73% یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌موو جیهانی تیادایه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 48% ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وتیه كه‌وتۆته 6 وڵاته‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ،هاتۆته مه‌یدانه‌كه و له‌ماوه‌ی 58 ساڵی ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی كه لهوێسگه و قۆناغه جیاوازه‌كان و ڕووداوه سیاسی و سه‌ربازی و جه‌نگه‌كاندا ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی ده‌ربخات، هه‌روه‌هاش به‌یه‌كگرتوویی توانیویه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندامی بپارێزێت و هه‌ریه‌كه‌یان پشكی خۆی له‌به‌رهه‌م و هه‌نارده‌كردندا دیاریبكات و تاڕادهیكی باش هاوسه‌نگی بازاڕه‌كانی ڕاگرتوه.
هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوویه‌ی له بڕیاره‌كانیدا كه زۆر جاران به قازانجی وڵاتانی زلهێزی پیشه‌سازی نه‌بوه و به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا،بۆیه هه‌میشه ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فشاره سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریهكانیهوه ویستویه‌تی ئه‌م ڕێكخراوه بچوك وبێكاریگهر بكات و بیخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆی به‌كاریان بهێنێت،كه زۆر جاران توانیویه‌تی ئه‌و كاره‌بكات،له‌لایه‌ك له‌به‌ر پێویستی ئه‌م وڵاتانه به ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو بۆ گه‌شه‌و پێشخستنی وڵاته‌كانیان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوریه‌كه‌یان و پێویستیان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی بۆ خۆپارێزی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشبڕكێ ناڕه‌واكانی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆن و ئێستادا و به‌تایبه‌تیش سعودیه و ئێران كه دوو وڵاتی مه‌زهه‌بین،هه‌میشه ئه‌مریكا توانیویه‌تی ئه‌و ململانێیانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشكێنێته‌وه و نرخ و بازاڕه‌كانی نه‌وت به‌قازانجی خۆی و كۆمپانیاكانی بپارێزێت.بۆیه له ئێستاشدا له‌هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوهدایه بۆئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی جیهانی هه‌ر به نزمی بمێنێته‌وه،چونكه ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌مێن و یه‌كه‌م وڵاتی هه‌نارده‌كار و یه‌كه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی به‌ردینی بۆ یه‌كه‌م جار پێویستی به‌وه‌یه كه نرخه‌كانی نه‌وت له خوار یان 50 دۆلاره‌وه بێت و به‌رزنه‌بێته‌وه،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك پێیان باشه نرخه‌كان له نێوان 70-80 دۆلاردا بێت.
• له‌م دیدگا‌و ڕوانگه‌یه‌ی ئه‌مریكاوه ،قه‌ته‌ر وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه له ڕێكه‌وتی 3/12/2018 بڕیاری كشانه‌وه‌ی له ئۆپێك ڕاگه‌یاند له‌لایه‌ن وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ره‌وه ئه‌ندازیار سعد شریده الكعبی و ئه‌م بڕیاره‌ش له1/ 1/2019وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.و به‌مه‌ش له‌لایه‌ك خزمه‌تی به مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا كرد و له‌لایه‌كیش بوه هاوكار و پشتیوانی هه‌ڵوێسته‌كانی ئێرانی شیعه مه‌زهه‌ب و كێبڕكێكه‌ری سه‌ره‌كی سعودیه‌ی هاو خوێن و هاو نه‌ته‌وه و هاو مه‌زهه‌بی سونه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ سیاسی و ئابوریه‌ی كه له‌لایه‌ن سعودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسره‌وه ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 ساڵه له حوزه‌یرانی 2017وه به‌سه‌ر قهتهریاندا سه‌پاندوه.
• پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ،ئایا لێكه‌وته و كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له ڕێكخراوی ئۆپیك چیه وچۆن ده‌بێت؟
قه‌ته‌ر له‌ڕووی پانتایی خاك((521ر11 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه)) و كه‌می دانیشتوان((به‌پێی ئاماری ساڵی 2015، 2404776 كه‌سه)) و بچوكی بازاڕه‌كانیه‌وه ئه‌وه‌نده گرنگی نیه له سیاسه‌ت و ئابوری جیهاندا،به‌ڵام به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆری نه‌وت(( 15ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گ)) و غازی سروشتی(( 250 تریلیۆن پێ رسێجا كه 13% هه‌موو یه‌ده‌گی جیهان و سێیه‌م یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی جیهانه)) له خاكه‌كه‌یدا و دهوڵهمهندیهكهیهوه و ده‌ستخستنه ناوكاروباری وڵاتان و كێشه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه وه‌ك (( لیبیا و سوریا و یه‌مه‌ن وفه‌له‌ستین و لوبنان و ...هتد)) تاڕاده‌یه‌ك بۆته یاریزانێكی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و ئابوری ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش. هه‌ربۆیه گه‌ر بیه‌وێت به باش یان خراپ ده‌توانێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌وت و كه‌رتی وزه و نرخه‌كانیان له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
قه‌ته‌ر ڕۆژانه بڕی 63900 به‌رمیل نه‌وتی خاو و هه‌وڵده‌دات بڕی 110 ملیۆن ته‌ن/ساڵانه غازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هه‌نارده ده‌كات كه سه‌رمایه و داهاتی ساڵانه‌ی بریتیه له ((243152 ملیار دۆلار)) به‌مه‌ش قه‌ته‌ر چوارهه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌به‌رزی داهاته‌كانیدا و قه‌ته‌ر یه‌كێكه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی كه به‌رزترین ئاستی داهات و ژیانی بۆ تاكه‌كانی دابین كردوه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كه ده‌كاته ((113038 دۆلار ساڵانه)) و له‌ساڵی 2012دا به‌پێی ئامارێك قه‌ته‌ر بۆ سێیه‌م جار بوهدهوڵهمهنترین وڵاتی هه‌موو جیهان.
بۆیه كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له ئۆپێك به دڵنیایی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخه‌كان و بهدڵنیایتریش هه‌میشه له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت و ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ نزمبونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا و ئه‌مه‌ش دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سعودیه ده‌بێت كه گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری ڕێكخراوه‌كه‌یه . وه‌ك قه‌ته‌ریش ڕایگه‌یاند كه ڕێكخراوه‌كه به سیاسه‌ت و بۆچوونی سعودیه ده‌برێت به‌ڕێوه هه‌ربۆیه وه‌ك دژه كردارێك دژی سعودیه لهڕێكخراوهكه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و چیدی پابه‌ند نابێت بهپشكی به‌رهه‌م و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه.به‌مه‌ش گورزێك درا لهیهكویهكگرتوویی ڕیزو بڕیار‌و به‌نامه‌كانی ڕكخراوی ئۆپیك و دوای قه‌ته‌ریش ئێران وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌رێكی تری گه‌وره‌ی تری ڕێكخراوه‌كه دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ری به‌نیازی كشانه‌وه‌یه و به‌مه‌ش هێنده‌ی تر ڕێكخراوه‌كه لاواز و بێده‌سه‌ڵات ده‌بێت،له ئایندهی نزیكیشدا عێراقیش وه‌ك وڵاتێكی نزیك له سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه‌وه ڕه‌نگه هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت چونكه بهدهرچونیان ئازاد ده‌بن له بڕی به‌رهه‌م و نرخی فرۆشتندا كه ئه‌مه‌ش له كۆتایدا به‌قازانجی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شكێته‌وه و چیدی ئه‌و وڵاتانه‌ی كهماونهتهوه ناتوانن وه‌ك پێشتر كاریگه‌ری و قورساییان بمێنێت.
• بۆیه نه‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه جیهان و كه‌رتی وزه ده‌خاته به‌رده‌م قۆناغێكی نوێوه كه جیهان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌بات كه تائێستا نه‌بینراوه،چونكه ئه‌مریكا جیهانێكی په‌رت و بڵاوی گه‌ره‌كه نه‌ك یه‌ك ویه‌كگرتوو و به‌هێز كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ببنه‌وه و مه‌ترسی دروستبكه‌ن له‌سه‌ر هاوپه‌یمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا.هه‌ربۆیه‌ش له ئێستاوه گه‌ره‌كێتی جیهانێكی نوێ بهدیدگاوبهرژهوهندی خۆی نه‌خش بكێشێت و ڕێكبخاته‌وه و كه‌وتۆته سه‌پاندنی هه‌ڕه‌شه و گه‌مارۆكانی بۆسه‌ر ئێران و توركیا و ڕوسیا و ..هتد.له ئێستادا جیهان و سه‌رۆك ترامپیش باشترین نماینده‌ی ئه‌و ئاڕاسته سیاسیه‌یه كه گه‌ره‌كێتی ته‌نها به‌چاوی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری و بازرگانی و وه‌ك سه‌رمایه‌دارێك نه‌ك سیاسیه‌ك بڕوانێته جیهان و كێشه و ململانێكانیشی یه‌كلا بكاته‌وه ،هه‌ربۆیه نه‌دۆست دهناسێێت و نهدوژمنیش به‌ڵكو ته‌نها به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی و گه‌ره‌كێتی زۆرترین ده‌سكه‌وتی مادی وه‌ده‌ستبێنێت.جالهسایهی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئهمریكاو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ترامپدا پێناچێت جیهانێكی هێمن و ئارام به‌خۆوه ببینین.