ساڵی 2020.. ناسۆرترین ساڵه‌كانی ئه‌م چاره‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌می جیهان!
نەوزادی موهەندیس
2020-12-29   1084
• به‌داخه‌وه مێژووی مرۆڤایه‌تی سیخناخه له كاره‌سات و جه‌نگ و كاولكاری و نه‌خۆشی و ململانێی ناڕه‌وا و داگیركاری و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه خۆشی تیایدا ده‌ژی.مرۆڤ بۆخۆی بونه‌وه‌رێكی له‌لایه‌ك داهێنه‌رو ئاوه‌دانكه‌ر و خاوه‌نی شارستانێتیه نه‌مره‌كانی مرۆڤایه‌تیه و زیاد له پێنج هه‌زار ساڵه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی گوزه‌ران ده‌كات و گه‌لێك داهێنانی گه‌وره و ناوازه و سه‌رسوڕهێنه‌ری داهێناوه تا كاراوانی مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا.به‌لاَم له پاڵ هه‌موو ئه‌م كار و چالاكییه بێوێنه و سه‌رسوڕهێنانه‌یدا، سه‌دان و هه‌زاران كاره‌سات و كاولكاری و نغرۆكردنی مرۆڤایه‌تی و شارستانێتیه‌كانیشی ئه‌نجامداوه،كه زۆرێكیان بێ مه‌به‌ست و له نه‌زانین و غافڵگیرییه‌وه بوه و زۆربه‌ی تریشیان به مه‌به‌ست و به‌پلانی پێشوه‌خته ئه‌نجامیداون،گه‌لێك جاران هۆكاره‌كان كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و یان ئاینی و مه‌زهه‌بی بوون،كه‌بونه‌ته هۆی هه‌لاَیسانی جه‌نگه گه‌وره‌كانی جیهانی یان جه‌نگه ناوخۆییه نه‌بڕاوه‌كان یان سه‌رهه‌ڵدانی دوژمنایه‌تی و كوشت و كوشتار و كاولكاری كه له‌كۆتایشدا ته‌نها و ته‌نها مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ی گۆی زه‌وی زیانی گه‌وره‌یان پێكه‌وتوه.
• جا هه‌ر قۆناغه یان سه‌ده یان ساڵ و مانگ و ڕۆژه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان به ڕووداوێكی گه‌وره و گورچكبڕ و كاره‌ساتبار ده‌ناسرێنه‌وه،ئه‌وه‌تا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا به په‌تای تاعون ده‌ناسرێته‌وه كه به ملیۆنان كه‌سی كوشتوه،سالاَنی 1914-1918 جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ساڵی 1929-1933 چه‌قبه‌ستوویی گه‌وره‌ی ئابوری و سالاَنی 1939-1945 جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سالاَنی 1952-1991 جه‌نگی سارد و ده‌یان نمونه‌ی زیندووی تر.كه هیچ كات مرۆڤایه‌تی به‌بێ جیاوازی ئاوات بۆ ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مه تاریكانه‌ی مرۆڤایه‌تی ناخوازێت.
• جا له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م و به دیاریكراویش ساڵی 2020 كه سه‌ره‌تای به‌ناو سه‌ده و قۆناغێكی نوێ بوو،به كاره‌ساتێكی مرۆڤایه‌تی ده‌ستیپێكرد كه بریتیه له په‌تای كۆڕۆنا ((كۆڤید-19))كه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تاكو ئێستا كه نزیكبوینه‌ته‌وه له كۆتایی ساڵی 2020،هه‌ر به‌رده‌وامه و هیچ كه‌س و لایه‌ن و ولاَتێكیش ناتوانێت پێشبینی كۆتاییه‌كه‌ی بكات، تائێستا ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و زانست و زانیاری و زاناكان ده‌سته‌وستانن له‌به‌رده‌م ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌دا كه له‌ماوه‌ی ته‌نها 12مانگدا زیاد له 80 ملیۆن كه‌س توشبوون و زیاد له 1ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی تری كوشتوه و به سه‌دان ملیار دۆلار زیانی ئابوری گه‌یاندۆته ته‌واوی گۆی زه‌وی و به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ترس و دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی بلاَوكردۆته‌وه به‌ناو ته‌واوی ولاَتان و كۆمه‌ڵگاكاندا و ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تیشی خستۆته به‌ر مه‌ترسی و داڕمانی ئابوری زۆرێك له ولاَتانی پێشخستوه و كورتهێنانی بودجه و داهاتی سالاَنه‌یان و گه‌شه و ئاوه‌دانیانی خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.په‌تای كۆڕۆنا بۆته په‌تای سه‌رده‌م و سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و بۆته بكوژ و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
• به‌م شێوه‌یه ساڵی 2020 له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بۆته ساڵێكی ڕه‌ش و پڕ مه‌ترسی و كوشنده و ناسۆر بۆ ته‌واوی گۆی زه‌وی،ئه‌م ساڵه ساڵی نه‌هامه‌تی و برسێتی و بێكاری و دواكه‌وتوویی و ڕاوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بوو.ساڵێك بوو كه هیچ كات ئاواتی پێناخوازرێت،ساڵێك بوو كه له‌ناو ساڵه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ڕه‌نگه ببێته وێسگه وخاڵێكی تاریكی ئه‌وتۆ كه جیاكه‌ره‌وه ده‌بێت له پێش و له‌دوای خۆی.گه‌ر هه‌ندێك ساڵ بۆ ئه‌و كۆكه‌ڵگا یان ئه‌و ولاَت یان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ساڵێكی پڕ وه‌یشومه و كاره‌سات و جه‌نگ و كاره‌ساتی سروشتی و ژینگه‌یی كوشنده بوبێت،ئه‌وا ساڵی 2020 ساڵێكی ئیقلیمگیری سه‌رتاسه‌ری و جیهانی بوو بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و هه‌موانی وه‌كو یه‌ك بێزار و دڵته‌نگ و كاره‌ساتبار كردوه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی زۆرێك له خۆشه‌ویستان و ئازیزانیان و زۆرێك له خێزانه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و زیاتریشی له مندالاَن بێ دایك و باوك و بێ سه‌رپه‌رشتیار خستوه،گه‌لێك كه‌سی كۆستباران كردوه و له‌وه‌ش زیاتری بێكار و برسی كردوه،ئه‌م ساڵه و ئه‌م په‌تایه هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌كسانكردوه له تووشبون و كوشتن و نه‌هامه‌تی و برسێتی و هه‌ژاركه‌وتندا،چونكه ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارانی وه‌كو یه‌ك گرتۆته‌وه،ڕۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوای پێكه‌وه گرێداوه له نه‌هامه‌تیدا،جه‌نگ و ململانێكانیشی تاڕاده‌یه‌ك گه‌رمتر كردوه،ڕه‌نگه ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناچاری هێرش و په‌لامار و جه‌نگی گه‌وره‌تریش له جیهاندا.
• به‌داخه‌وه بۆ كوردستانیش چه‌ندان هێنده به‌ناسۆر و ناخۆشی و برسێتی و بێ مووچه‌یی و بێكاری و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و ململانێی ناڕه‌وا بوه وساڵی ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌كان بوه به ناهه‌ق. هه‌ربۆیه به‌هه‌ق ئه‌م ساڵی 2020 و ئه‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی زۆر ڕۆشن نابێت له‌به‌ر چاوچنۆكی سه‌رمایه‌داران و دونیای سه‌رمایه‌داری له‌لایه‌ك و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و ململانێ ناڕه‌وا سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانیش له‌لایه‌كی تره‌وه له‌نێوان هه‌مواندا له نێوان ڕۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوادا ،له‌نێوان باكور و باشووریه‌كانیشدا،له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كاندا،له‌نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌كاندا،بۆیه گه‌ر بیركردنه‌وه و ڕكابه‌رایه‌تی مرۆڤه‌كان بگاته ڕاده‌ی شێتبوونی ته‌واوه‌تی وله عه‌قڵ و ئاوه‌ز ده‌ربچێت،ئه‌وا ڕه‌نگه ده‌یان ساڵی تری وه‌كو ساڵی 2020 له‌م سه‌ده‌یه‌دا دووباره ببنه‌وه و هێنده‌ی دی ئاینده‌ی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ئاوه‌دانی و گه‌شه و پێشكه‌وتنه‌كان به‌ره‌و تونێڵێكی تاریك و تونتر ببه‌ن و ژیان و گوزه‌رانی سه‌ر گۆی زه‌ویش بكه‌نه مێژوویه‌كی ڕه‌ش و كاولكاری و ئه‌م شارستانێتیه پێشكه‌وتوه‌ش بكه‌نه هه‌واڵێكی ڕابووردوو له‌نه‌مان و له ناوچونی وه‌ك هه‌موو شارستانێتیه‌كانی سۆمه‌ری و بابلی و گریكی و ڕۆمانی و یۆنانی و ...هتد.
• به‌هیوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 زوو كۆتایی پێبێت و قۆناغ و سه‌رده‌مێكی ئومێدبه‌خش چاوه‌ڕوانی هه‌موان بكات و هه‌موو به‌لاَ و ناسۆر و ناخۆشیه‌كانی ساڵی 2020 مان له بیر بباته‌وه.و بڕواش ناكه‌م هیچ كه‌سێك ئاوات به‌ساڵی 2020 بخوازێت و بڵێَت خۆزگه‌مان به پار.