دیموكراسیەت لەتوركیادا بردیەوە

نەوزادی موهەندیس
  2019-06-23     1163
دوای دوبارە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوەی شارەوانی ئەستانبوڵ لەئەمڕۆدا 23/6/2019داو جیاكردنەوەی بەشی هەرەزۆری دەنگەكان 98% دەركەوت كە:

ئه‌كرم ئیمام ئۆغڵو كاندیدی جەهەپەو دیموكراسیخوازەكانی توركیا زیاد لە 54%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە. بن علی یەڵدرمی سەر بەئاكاپەو ئەردۆگان نزیكەی 45%ی دەنگەكانی وەدەستهێناوە.

بەمشێوەیە دۆڕِان‌و شكستێكی گەورە بەر ئەردۆگان‌و ئاكەپە كەوتەوەو دڵنیام كە لەئایندەشدا گورزی گورچكبڕی تریشی بەردەكەوێت لەلایەن ئەوروپاو ئەمریكاشەوە.

ئەردۆگان بەهۆی غروری سیاسی و هەڵپەی دەسەڵات و بەهێزبونی و خۆشەویستی بۆ پۆست و پلەو ناونیشان، ئەم هەموو شكستانەی بەسەر خۆی و حیزبەكەشیدا هێنا.

ئەردۆگان ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵ سەركردەو هاوڕێكانیدا لەئاكەپە لەنمونەی عبدوالله گویل و ئه‌حمد داود ئۆغڵو و كەسانی تر.
ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵ جەماوەرەكەی ئاكاپەو بەڵێنەكانیدا.

ئەرۆدگان و حیزبەكەی تێوەگلابوون لەگەندەڵی و هێنانە پێشەوەی خزم و كەسوكار و نزیكەكانی ئەمەش ئەنجامی غروری سیاسی و هەڵە و گەندەڵی سیاسیە بۆ كەسایەتیە سیاسیەكان.

به‌دڵنیایی‌ ده‌نگی‌ كورد كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌بوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ نوینه‌ری‌ جه‌هه‌په‌.

پیرۆزە لەهەموو دیموكراسیخوازانی دونیاو نەفرەت لەتاكڕەوو خۆسەپێن و پلەو پۆست زیستەكان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×