ئەردۆگان توشی فۆبیای جەنڕاڵ مەزڵوم كوبانی بوە
نەوزادی موهەندیس
2019-10-25   2335
چونكە سەرۆكی وڵات نیەو ترامپ تەلەفۆنی بۆ دەكاتو لەپێش ئەردۆگانیشەوە بانگهێشتی ئەمریكای كردوە. بۆیە ئەردۆگان وەكو توركیا لەئەمریكا گەورەتربێت لەڕێگەی وەزارەتی دادە كارتۆنیەكەیەوە داوای لەئەمریكاو وەزارەتی دادی ئەمریكای كردوە بەگەیشتنی مەزڵوم كوبانێ بگرنو لەڕێگەی پۆلیسی ئەنتەرپوڵەوە ڕادەستی توركیای بكەنەوە، چونكە لەلایەن توركیاوە داواكراوە بەتۆمەتی تیرۆر.
ئەردۆگان یان گێلە پیاوە یان شێت بوە،ئەگینا ئەوە چ داواكاریەكی نامەنتیقیە لەئەمریكای دەكات، وادەزانێت ئەمریكا بەقسەی دەكات لەبەر ئەوەی سزاكانی بەشێوەیەكی كاتی لەسەر لابردوە.
ئەمریكا وەك دەڵێن لەیەك كاتدا یاری و گەمە سیاسیەكانی لەتەواوی جیهاندا ئیدارە دەدات و هاوكێشە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانیش دەخوێنێتەوە و دەزانێت چی دەكات و بۆ چ ئاڕاستەیەكیش هەنگاو دەنێت.
ئەردۆگان بەم هەڵپەیەی كردی دژی كوردانی ڕۆژئاواو هەر ڕۆژەی لای ئەمریكاو ڕوسیایەو وەك پشیلەی پێ سووتاوی لێهاتوەو ئۆقرەی لەبەر هەڵگیراوە چونكە دەزانێت كەسیان باوەڕ بەدۆكانی ناكەن دژ بەكوردو لەنیەتە پیسەكانی تێگەیشتون كە بریتیە لە داگیركردن و زیندووكردنەوەی خەلافەتە بۆگەنەكەی عوسمانی، كۆتایی خۆی نزیك كردەوە،ئەو كە ناتوانێت فەتوحوڵا گویلن وەربگرێتەوە لەئەمریكا،ئێستا داوای جەنەڕاڵ مەزڵوم دەكاتەوە.
ئاش لەخەیاڵێكو ئاشەوان لەخەیاڵێك.
ئەمریكای ئاشەوان جەنەڕاڵی بێ ئەستێرە مەزڵوم كوبانی كردە پاڵەوان و كوردیشی بەدونیا ناساند كە تەنها جەنگاوەرێكی كوردی قارەمانە نە سەرۆكی وڵاتە و لە سەنگهرێكی جەنگەوە پەیوەندی پێوەدەكرێت و نەچۆتە بەردەم ماڵی هیچ سەرۆكێك و لەكەسیش نەپاڕاوەتەوە.
ترامپ بەم كارەی جەنەڕاڵ مەزڵومی خستە ڕیزی تۆی سەرلێشێواوە وەك سەرۆكی وڵاتێكی 80 ملیۆن كەسی و بانگی دەكاتە كۆشكی سپی كە تۆ بە ئاواتەوەیت بچێتە ناو كۆشكی سپی و ترمپ سڵاوێكت لێبكات.
دڵنیام كۆتایی خۆت و دەسەڵاتەكەت لەسەر دەستی كوردان دەبێت و كۆتاییەكی خوێناویی و قێزەونیش دەبێت.لەئێستا جەنەڕاڵ مەزڵوم بۆتە مۆتەكەی سەرشانت و خەو خەیاڵ و خواردن و ئیسراحەتی لێتێكداویت.