هەواڵەكان دەربارەی نەوت دڵخۆشكەرن
نەوزادی موهەندیس
2020-04-10   748
دوێنێ 4/9 كۆبونەوەی وڵاتانی ئۆپیك پلەس كە لە 23 وڵاتو 10 وڵاتی تری دەرەوەش كۆبونەتەوەو هەموان ڕێكەوتن لەسەر:
1. لەمانگی 5 و 2020/6 وە ڕۆژانە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت كەم دەكەنەوە.
2. ڕوسیا و سعودیە كە ناكۆكیان لەنێواندا بو، ڕێكەوتنو كێشەیان نەماوە.
3. لە ئێستادا تەنها مەكسیك ناڕازیە و دەبێت ئەویش ڕازی بكرێت.
4. ئێران ڕایگەیاند لە 80% ڕێكەوتن كراوە.
* ئەمڕۆ هەینی 10/ 4 وڵاتانی ئۆپیك پلەسو وەزیرانی وزەی وڵاتانی 20 كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەموان پێكەوە لەهەوڵێكی جیهانیدا ڕوبەڕووی پەتای كۆرۆنا ببنەوە كە بۆتە هۆی دابەزینی نرخەكانی نەوت بۆ كەمتر لە 21 دۆلار كە لە 2002 وە بەم شێوەیە نرخەكان دانەبەزیون.
ئەم ڕێكەوتنە دەبێتە هۆی:
1. ڕێگە دەگرێت لەدابەزینی ئاستی مەخزونی نەوت بۆ نزمترین ئاست.
2. ڕیگە دەگریت لەدابەزینی زیاتری نرخەكانی نەوت.
3. بەڵام ناتوانێت هاوسەنگی بازاڕ بگەڕێنێتەوە.
* بڕیاریشە لە 6/10 جارێكی تر كۆببەنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكانو بڕیاردان بۆ درێژەپێدانی ئەم ڕێكەوتنە یان نا.
گەر ئەم ڕێكەوتنە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت ئەوا نرخەكانی نەوت بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێتو زیانەكانیش كەمتر دەبنەوە.