پارتی، لەگەڵ شوان شین دەكات لەگەڵ گوڕگ مەڕ دەخوات

مەحمود یاسین كوردی
  2020-10-30     755
دوای ئەوەی دوێنی بە یاسا شەرعییەتیان بە بڕینی و دزی مووچەی خەڵك لە لایەن حكومەتەوەدا ئەمڕۆ شاندێكی سێ‌ قۆڵی بە ناوی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی پارتی چوونە كونسوڵخانەی فەرەنسا بۆ پشتیوانی كردنی گەل و حكومەتی فەرەنسا. بە كورتی پشتیوانیكردن لە بڵاوكردنەوەی بێ‌ رێزی و كاریكاتێرە قێزەونەكانی بەشێك لە میدیایی فەرەنسا كە هەستی زیاتر لە ملیارێك موسوڵمانی بریندار كردووە.
برادەرانی پارتی لە یەك كاتدا پڕۆژە یاسایەك بۆ دەمكوت كردنی میدیاو ئازادییەكان دەبەنە پەرلەمان كە رەخنە و لێكۆڵینەوە كردن دەربارەی ئەوانەی كە ناویان لێناوە سونبوڵ سزای  7 ساڵ زیندانی لە سەرە.
پارتی و هاوئاوازەكانی لە كاتێدا دەچن پشتیوانی ئازادی سنووربەزێنی چەند میدیاییەكی فەرەنسی دەكەن خۆیان مەلەفیان لە ئازادی و سەركەوتووتكردنی دەنگی جیاواز رەشە.
كونسوڵی فەرەنسا ئاگادارە كە پارتی لە بادینان و هەولێر دەستی بە رەشبگیری كردووە و نووسینگەكانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆك داخستووە، كابرا بێ‌ ئاگا نییە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە بارەی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و داخستنی میدیا و دانە پاڵی تۆمەتی خیانەت و تیرۆر بەرامبەر رۆژنامەنووس و چالاكوان تایتڵی ئەو قۆناغەیە كە پارتی بە پشتیوانی یەكێتی و گۆڕان دەستی پێكردووە.

ئەو نمایشە شكستخواردووەی ئەمڕۆی پارتی وەكو ئەو كەسەیە لەگەڵ شوان شین بكات لەگەڵ گوڕگەكانیش مەڕ بخوات!. خوت بڕوات بە ئازادی و را دەربڕین نەبێ‌ چۆن دەتوانی پشتیوانی ئازادی خەڵكانی دیكە بكەی.
ئەو كارانەی پارتی لە دوو شت بە دەرنییە.
یەكەم: لە بیربردنەوەی مەلەفی پێشلكاری مافی مرۆف و سەركووتكردنی ئازادییەكانە لە هەرێمی كوردستان.
دووەم: یاخود دژایەتی هەستی زۆرینەی رەهای موسڵمانی كوردستان بە تایبەت ئەندام و لایەنگری خۆیان كە زۆربەی خەڵكی پاپەندن بە ئایینی ئیسلام، حەقە ئەو خەڵكە دیندارەش لە خۆی بپرسێ‌ لە قیامەت چ جوابی خوا و پێغەمبەرەكەی دەداتەوە كە دەنگ بە حیزبێك دەدات دژایەتی ئایینەكەی دەكات؟
خەڵك زاكیرەی لاواز نییە لە بیری نەچووە برادەرانی پارتی سزای 30 ساڵیان بە سەر د.كەمال سەید قادر مامۆستای زانكۆ سەپاند لە سەر لێكۆڵینەوەیەكی مێژوو لە سەر مەرحوومی مەلا مستەفا بارزانی، ئەگەر دەستێوەردانی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا نەبووایە كە كابرا رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەبوو هەتاوەكو ئەمڕۆش د.كەمال لە زیندان دەبوو.
برادەرانی پارتی لێكۆڵینەوەیەكی مێژووی قبوڵ نەكەن چۆن داوا لە زۆرینەی موسڵمانان دەكەن لە بەرامبەر ئەو كاریكاتێرانەی بەشێك لە میدیایی فەرەنسی بێ‌ دەنگ بن؟!
بەداخەوە ئەوەی دەبیندرێ‌ لەو هەڵمەت و سوكایەتییەی بە ئیسلام و پێغەمبەرەكەی دەكرێ‌ ململانێییەكی ئیقلمی و دەولی و قۆزتنەوەی بابەتەكە تێكەڵ بوو برادەرانی پارتیش رەچاوی ئەو دۆخەیان كردوو بۆیە جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان ناردووتە كونسوڵخانەی فەرەنسا بۆ ئەوەی سبەی توركیا نیگەرانی دەربڕێ‌ وەكو مەوزوعەكەی حەشدی و زێباری بە (فالح فەیاز)یان گوتبوو ئەو قسانەی تەعبیر لە ئێمە ناكات!.

25 پەرلەمانتارەكەش هەڵە بوون
گرنگە لێرە ئاماژە بەوەش بكەین كە یاداشتنی ئەو 25 پەرلەمانەش بۆ كونسوڵخانەی فەرەنسا كە دژی بێ‌ رێزی بە پێغەمبەر (د.خ) پێشكەشیان كرد كەموكوڕی و ناتەواوی هەبوو، چونكە ئاماژەیان بە تاوانی كوشتنی ئەو مامۆستا فەرەنسییە نەكرد لە كاتێكدا هاوار و توڕەی زۆربەی موسڵمانان لە سەر ئەوەیە كە بەشێك لە میدیاكانی فەرەنسا ئەو كارە قێزەونە رابگرن و بەرپرسانی باڵای فەرەنیش بێنە سەر خەت تاوەكو حاڵەتی تاوان و سەربڕینی مامۆستاكە چەند بارە نەبێتەوە كەچی ئەو 25 پەرلەمانتارە لە بیریان كرد بوو ئاماژەی پێ بكەن.

گۆڕان لەگەڵ شارلی ئیبدۆیە؟
خاڵێكی دیكەش زۆر جێگای سەرەنج بوو بەلای منەوە بوونی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بوو كە یاوەری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوو بۆ كونسوڵخانەی فەرەنسا كە ئەمەش دژایەتییەكی روون و ئاشكرای پرەنسیپەكانی كاك نەوشیروان مستەفا بوو كە هەمیشە دەیگوت ئێمە لەگەڵ هیچ قانون و بڕیارێك نین كە دژی سەوابتی (قەومی، ئایینی و دیموكراسی) بێت، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە لایەن گردەكەوە بە حیلەیەكی قانونی تەعین كراوە و تەمسیلی سیاسەتی رێكخەرو خانەی راپەڕاندن و كوڕەكانی كاك نەوشیروان دەكات كەواتە ئەوانیش هاوڕای پارتی و شارڵی ئیبدۆن!
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×