ڤالانتاین، عەبدوڵا ئۆج ئالان

عەبدوڵای مەلا نوری
  2019-02-15     1077
لەبارەی خۆشەویستیەوە بەڕێز عەبدوڵا ئۆج ئالان دەڵێت: پێش ئەوەی پرسی عیشق‌و خۆشەویستی نێوان رەگەزی نێرو مێ بێتە ئاراوە، دەبێت هێلانەیەک بۆ ئەو عیشقە دەستەبەر کرابێت، هێلانەیەکی ئارام بەپێشمەرجی عیشقێکی دروست‌و بەردەوام دەزانێت.
پێیوایە خۆشەویستی بەهایەکی باڵای هەیە، بۆیە نابێت سەرگەردان و ئاوارەو بێ نیشتیمان و بێ ئازادی بێت.
لای ئۆچ ئالان خۆشەویستی پرۆسەیەکی روکەش‌و مادی نیە وەک ئەوەی لەمڕۆدا بازرگانی پێوە دەکرێت‌و لەشانۆی میدیای سەرمایەداریدا پیشاندەدرێت‌و تەرویجی بۆ دەکرێت.
خۆشەویستی لای ئۆج ئالان پێویستی بەسەقامگیرییە، سەقامگیری راستەقینە لە ئازادیەوەیە، ئازادی مانادار لەسیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەستەبەر دەبێت، نەتەوەی دیموکراتیک کەش‌و شوێنی قبوڵکردن‌و پێکەوەژیانی تەواوی رەنگ و دەنگە جیاوازەکانە بەخۆشەویستیەوە.
ئۆج ئالان پێی وایە: لە کۆمەڵگە سەرەتاییەکاندا (کڵان) حاکمیەت لای ژن بوە، بە حوکمی ئەوەی ژن وەچەی خستوەتەوەو ئەرکی زەخیرکردنی خۆراکی بەڕێوەبردووە، لەم قۆناغەدا ئینسان لە سایەی سروشتێکی دەستلێنەدراو ـ ئازاددا ژیاوە.
ئازادی وەک روناکی پێویستی بە سروشتێکی پاک و کراوە هەیە بۆ ئەوەی تیشیکی خۆی بگەیەنێتە هەمو کونجو کەلەبەرێک.
ئۆجئالان ئەخلاق و سیاسەت بە پێوستی کۆمەڵگەی ئازادو دیموکرات دەزانێ، پێی وایە هەر شۆڕشێک ئەخلاق و سیاسەت لە گەڵ خۆیدا نەهێنێ شۆڕش نیە!
بە شێوەیەکی هاوتەریب و بە وردی کاری لە سەر پرسی دیموکراتی و ئازادی و ژن کردوەو بەرەو پێشی بردووە.
پێموایە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان هەر سیاسی و شۆڕشگێڕێکی دەگمەن نیە، بەڵکو بیرمەندێکی هەرە گەورەشە. ئەفکارەکانی وەک هەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکترقبوڵنەکردن و یەکتر سڕینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر سودبەخشن.
لە دەربڕینێکی سەرنجراکێشدا لە بارەی هێزی بەرگری خۆی لە زینداندا دەڵێت: تەنها شتێک وای لێکردم ساڵانێکی زۆرە بەرگەی ناخۆشی و تەنهای زیندان بگرم ئەوەیە رەوشی ئینسانەکان لە دەرەوەی زیندان باشتر نیە لە ناو زیندان.
لە یادی ۲٠ ساڵەی دەستگیرکردنیدا، کە رێکەوتی ۱٥ی شوباتی ۱۹۹۹ بو، ئەرکی هەر ئینسانێکی ئازادیخوازە بەرگری لە ئازادی بەڕیز عەبدوڵا ئۆج ئالان بکات.
لێرەوە سڵاو و گوڵی عیشقێکی ئازاد بۆ رەنج و خۆڕاگری دەنێرم.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×