ئاوێنە: کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییدا لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا وتی "دوێنێ ئەو پرسیارە لەسەرۆک کۆمار کراو ئەویش وەڵامی دایەوە، وەک فەرماندەی گشتی سوپای ئەمریکا مافی خۆیەتی لەهەر کاتێکدا پێداچوونەوە بەجێگیرکردنی هێزەکانی دەرەوەی وڵات بکات".
ترەمپ دوێنێ لەبەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند "بڕیارێک لەسەر سوریا دەدەین، سوریا کێشەی خۆی هەیە، لەئێستاوە ئەوەندە پاشاگەردانی تێدایە، پێویست ناکات تێوەبگلێین".