فراكسیۆنی یەكگرتو: گرانكردنی كارەبا هەوڵێكی ترە بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان
  2025-05-14       120       

فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ حكومەتی كاربەرێكەر، بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی كارەبای وەك مژدە و دەستكەوتی گەورە ڕاگەیاند، بەبێ گوێدانە یاسا و ڕێنماییەكان و ئەوەش هەوڵێكی ترە بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ سەر شانی هاوڵاتیان.

ئاوێنە: فراكسیۆنەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زیاد لە 30 ساڵە تامەزرۆی كارەبای 24 كاتژمێرین و ئەوەش یەكێكە لە ئەركەكانی حكومەت و مافێكی سەرەتایی هاوڵاتیانە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ حكومەتی كاربەرێكەر، بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی كارەبای وەك مژدە و دەستكەوتی گەورە ڕاگەیاند، بەبێ گوێدانە یاسا و ڕێنماییەكان و ئەوەش هەوڵێكی ترە بۆ دروستكردنی بارگرانی بۆ سەرشانی هاوڵاتیان.

فراكسیۆنی یەكگرتو رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی كاربەرێكەر بێباكانە هەڵسوكەوت نەكات بەرامبەر بە یاسا و ڕێنماییەكان و چاوی لە هاوڵاتیانی هەرێم بێت كە هەر ڕۆژە و قەیرانێك و بارگرانیەیك زیاد دەكات بۆ سەر شانیان و هاوڵاتیان سەرقاڵ دەكەن بە قەیران لەدوای قەیران.

فراكسیۆنی یەكگرتو دەشڵێت، هەمو ڕێكارێكی گونجاو و یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاڵپشتیكردنی هاوڵاتیان و ڕاستكردنەوەی هەڵە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان.

هەر سەبارەت بە هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكگرتو، بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانتارانی یەكگرتو لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن و تێیدا ئەو ستەمەی لە هاوڵاتیان دەكرێت رون دەكەنەوە و هەڵوێستی جددی رادەگەیەنن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×