چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی خۆیدا بڕیاریدا چوارچێوه‌كه وه‌ك گه‌وه‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بمێنێته‌وه‌و ده‌شڵێت، ده‌ستده‌كه‌ن به دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ قۆناغی داهاتو.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و چوارچێوه‌كه‌ی خستۆته‌ڕو كه له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق به‌ڕێوه‌چوه‌و تێیدا سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه جیاجیاكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده بون.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیستحقاقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی واده ده‌ستورییه‌كاندا كردۆته‌وه‌و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبون به واده ده‌ستورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كردۆته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندكردوه كه پێكدێت له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌كه‌و ده‌ستیشده‌كات به دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا، بڕیاردراوه دو لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی دروستبكرێن، یه‌كه‌میان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئیستحقاقه‌كانی قۆناغی داهاتو و دانانی یه‌ك روانگه‌ی یه‌كگرتو بۆ خواسته‌كانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و لیژنه‌ی دوه‌میش هه‌ڵده‌سێت به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌پێی پێوه‌ره پیشه‌یی و نیشتمانییه‌كان.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌درێژی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ره ره‌چاوكراوه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سروستی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتو به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگارییه سیاسی، ئابروی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه روبه‌ڕوی عێراق ده‌بنه‌وه‌و ببێته مایه‌ی به‌دیهێنانی خواستی هاوڵاتیان بۆ چاكسازی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان.