كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دراون، به‌رزبۆته‌وه بۆ زیاتر له 800 تانه.
ئاوێنه: جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دراون به‌رزبۆته‌وه بۆ زیاتر له 800 تانه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێشكه‌شكردنی تانه له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنانی ده‌وامی ئه‌مڕۆ كۆتایی هات.
وتیشی، هه‌ندێك له ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن هێشتا به‌رده‌وامن له ناردنی تانه‌كان.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی راگه‌یاندو دواتر ده‌رگای كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگه‌یاند.