نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادرێت دەستوەردان لهپێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ئهم وڵاته بكرێت.
ئاوێنە: مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دا دهڵێت: بهنیازم لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکانی کۆببمەوە.
دەشڵێت، "عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوامبین لە بینینی ئەو پێشكەوتنە.
بهوتهی ساڤایا واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات و ئهوهش با بۆ ههموو لایهك روون بێت وڵاتهكهی رێگە نادات هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عیراقیدا بكرێت.