حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندیدكردوه.
ئاوێنه: حزبی ده‌عوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌نجومه‌نی شورای حزبه‌كه به كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه به كاندیدكردنی نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
حزبی ده‌عوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، نوری مالیكی "خاوه‌ن ئه‌زمون و توانایه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات له قۆناغێكدا كه پێویستی به حوكمڕانییه‌كی ره‌شید و هاوسه‌نگی سیاسی هه‌یه."