سودانی کاندیدکرا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
  2025-11-22       962       

ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەمەد شیاع سودانی سەرکردایەتی دەکات ئاشکرایکرد، سەرۆکەکەیان بەهۆی ئەوەی حزبەکەی ٤٦ کورسی هەیە؛ کاندیدە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

ئاوێنە: قوسەی مەحبوبە، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' نوسیویەتی "ماوەی دوو مانگە دەڵێم کە بەڕێز مالکی کاندیدی حزبی دەعوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".

نوسیویشیەتی "جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی زانیاریت هەبێت و لەنێوان شیکردنەوەی خەیاڵی میدیاییدا..، ئێمە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئەم ڕووناکییە بە گرنگ دەبینین و داوا لە فراکسیۆنەکانی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین کە کاندیدەکانی خۆشیان پێشکەش بکەن، بەتایبەتی ئەو فراکسیۆنانەی کە 25 کورسی و زیاتریان هەیە...".

بەوتەی مەحبوبە بێت، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ٤٦ کورسی پەرلەمانییان هەیە و ١.٣٠٠ ملیۆن دەنگیان هەیە و، "کاندیدمان بەڕێز محەمەد شیاع سودانییە".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×