ئابوریناسێک: کابینەی نوێی حکومەت 100 دۆلار دەکاتە 200 هەزار دینار
  2025-11-23       525       

ئابوریناسێک دەڵێت حکومەتی نوێی عێراق نرخی 100 دۆلار بۆ نزیکەی 200 هەزار دینار بەرزدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەدات تاکەچارەسەر لەبەردەم حکومەت بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنان پێداچوونەوەیە بە نرخی دراوەکان.

ئاوێنە: نەبیل مەرسومی ئابورییناس ڕایگەیاند: پێشبینی دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بەجۆرێک نرخی هەر 100 دۆلارێک لەلایەن حکومەتەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ 180 و 200 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراودا واتا چوونەناو قۆناعێکی نوێی ئابوری وهۆکارەکەشی زیادبونی فشارە داراییەکان و قەرزە کەڵەکەبووەکانە کە باری سەرشانی حکومەت قورسدەکات.

نەبیل مەرسومی ڕوونی کردوەتەوە کە کابینەی نوێ ناچارە گۆڕانکاریی بکات بۆ چارەسەری کورتهێنان لە بودجەدا بەهۆی دابەزینی داهات لە سەرچاوە جیاوازەکان و زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت، و پابەندبوون بە قەرز و سود و چەندین هۆکاری دیکە، تاکەچارەسەریش بۆ بودجەی گشتیی گۆڕانکارییکردنە لە نرخی دراو و ئاڵوگۆڕەکان..

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×