دوای وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، بڕی 2.5 ترلیۆن دینار له سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رهێندراوه. وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، پارەی سندوقی چاودێری كۆمەڵایەتی رانەكێشراوە، تەنیا حسابەكە داخراوە.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاندوه، بڕی 2,5 ترلیۆن دینار لە سندوقی چاودێری كۆمەڵایەتی دەرهێنراوە. وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند، قسەكانی وەزیری كار زانیاری نادروستیان تێدایە سەبارەت بە راكێشانی پارە لە حسابی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی.
وه‌زاره‌تی دارایی وتویه‌تی، ئەو پارەیە رانەكێشراوە، بەڵكو تەنیا حسابەكە داخراوە.
وه‌زاره‌ته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حسابی تایبەت بە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە ساڵی 2015وە كراوەتەوەو بەشێوەیەكی ناوەندیی پارەدار دەكرێت تەنیا بۆ مەبەستی خەرجكردنی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی پشتبەست بە (یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی ژمارە 11ی ساڵی 2014 ماددەی 19/یەكەم-ا.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بەشێوەیەكی دروست چاودێری حسابەكە بكات لەرێگەی پشتڕاستكردنەوەی لە بانكەوە، سەرباری بونی پارە كە بەپێچەوانەی سروشتی حسابەكەوە دانراوە، لەوانە پارەی گەڕاوەی كارتی زیرەكی سودمەندبوانی كۆمەڵایەتی بۆ ساڵانی 2014 تاوەكو 2025.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له رێگەی پرۆسەكانی وردبینی دارایی و هونەرییەوه كە وەزارەتەكەمان و چاودێری دارایی فیدراڵ كردویانە، دەركەوت ئەو حسابە بۆ مەبەستی تر لە دەرەوەی سروشتی دیاریكراوی خۆی بەكاردەهێنرێت، ئەم مامەڵانەش لەلایەن وەزارەتەكەی ئێمەوە نەكراوە.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، هەروەك حسابەكە ئەو پارانە لەخۆدەگرێت كە لە وەزارەتی داراییەوە گوسترانەوە، ئەمە لەپاڵ پارەی گەڕاوەی كارتی زیرەكی سودمەندبوانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی، كە ئەم بڕە پارانەش هێشتا لەناو حسابەكەدان و رانەكێشراون.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بابەتەكە وردبینی بۆ كراوە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ/ فەرمانگەی وردبییی چالاكی كۆمەڵایەتییەوە، بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (/18/21/3/24154) لە 17/9/2025و تێبینی تایبەت بە حسابەكە بەشێوەیەكی فەرمی چەسپێنراوەو دیوانی چاودێری داوای شیكارییەكی "ورد"ی كردوە بۆ داهاتەكانی ناو ئەم حسابە.