بانکی ڕەشید ئەمڕۆ دوشەممە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری پێشینە ئەلکترۆنییەکانی لە ڕێگەی کارتی کردت کاردەوە ڕاگەیاند، کە بەرزترین بڕی پێدانی 15 ملیۆن دینارە.
ئاوێنە: بانکی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بڕیاردراوە کە خزمەتگوزاری پێشینەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی کارتی کردت کاردەوە (کارتی باوەڕپێکراو) دەستپێبکاتەوە، وەك هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی و ئاسانکاری بۆ دەستەبەری دارایی بۆ فەرمانبەران.
ئاماژهی بهوهشكرد، خزمەتگوزارییەکە ئاڕاستەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی دەوڵەت و کارمەندانی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەکرێت کە موچەکانیان لەلایەن بانکەکە نیشتەجێ کراوە (توگین رواتب)، بەوەش دەتوانن داوای پێشینەیەك بکەن کە یەکسان بێت بە پێنج موچە بە بەرزترین ڕادەی 15 ملیۆن دیناری عێراقی.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی بانكهكه، داواکاری بۆ پێشكهشكردنی قهرزهكه تەنها بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکی ڕەشیدەوە پێشکەش دەکرێت.
ئەو ڕێکارە لە چوارچێوەی ئاراستەی بانکەکە دێت بەرەو گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەهێزکردنی گەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییە نوێیەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و خێرا کە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی کەرتی بانکیدا هاوڕەوت بێت.