ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه له‌باره‌ی دیارنه‌مانی 2.5 ترلیۆن دینار له سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، تیمه‌كانیان ده‌ستیان كردوه به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه باس له "راكێشانی 2.5 ترلیۆن دینار ده‌كه‌ن له سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی."
زیاتر ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکان دەستیان بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە بۆ دڵنیابوون لە وردەکارییەکانی ئەم زانیاریانە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تیمه‌كانیان ده‌ستیان به رێكاره‌كان و ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی كردوه له‌پێناو گه‌یشتن به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و زانیارییانه، ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، بڕی 2.5 ترلیۆن دینار له سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رهێندراوه.
پاش ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی وه‌زیری كاری دایه‌وه‌و وتی، پارەی سندوقی چاودێری كۆمەڵایەتی رانەكێشراوە، تەنیا حسابەكە داخراوە.