چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ده‌كه‌ن پێویسته كارامه و ده‌ستپاك بێت و توانای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كانی قۆناغی داهاتوی هه‌بێت. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازیش له پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی" ده‌كات له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه سونییه‌كانه‌وه.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه له نوسینگه‌ی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در كۆبونه‌ته‌وه‌و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست بۆ ئیستحقاقاته ده‌ستوری و سیاسییه‌كانی قۆناغی داهاتویان كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و شێوازی دیاریكردنی له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه كه به‌جۆرێك بێت پشت به پێوه‌ره نیشتمانییه رونه‌كان ببه‌سترێت و ره‌چاوی كارامه‌یی و ده‌ستپاكی و توانای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كانی قۆناغی داهاتو بۆ ئه‌و كه‌سه بكرێت كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و دو لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێكهێنراون له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، راپۆرتی خۆیان خستۆته‌ڕو و به‌شدارانی كۆبونه‌وه‌كه هاوڕابون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كاری لیژنه‌كان و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیستحقاقاته نیشتمانییه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پیرۆزبایی پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی" له‌لایه‌ن لایه‌نه سونه‌كانه‌وه كردوه‌و راشیگه‌یاندوه، ئه‌م هه‌نگاوه نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنییه به‌ره‌و به‌هێزكردنی كاری سیاسی رێكخراو و یه‌كخستنی روانگه نیشتمانییه‌كان.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی كردۆته له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ئیتسقاقاته ده‌ستورییه‌كان و واده دیاریكراوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو.