چوارچێوەی هەماهەنگیی لەگەڵ ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی داھاتو "سەربەخۆ بێت و حزبی نەبێت"
  2025-11-27       342       

بەقسەێ عەلی دیفاعی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی لەگەڵ ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی داھاتوی عێراق "سەربەخۆ بێت و حزبی نەبێت."

ئاوێنە:عەلی دیفاعی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی جەختیان كردووە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی ئایندە، سەربەخۆ بێت و سەربە هیچ حزبێكی سیاسی نەبێت و پشتیوانی هیچ فراكسیۆنێكی پەرلەمان نەكات و كوتلەی تایبەت بەخۆشی دروست نەكات.

ئاماژەی بەوەش داوە، سەرۆک وەزیران دەبێت بەتەواوەتی پابەندبێت بە بڕیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كە كوتلەی گەورەی پەرلەمان و پشتیوانی سەرەكییە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە، بەپپێی رێككەوتنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی رێگە نادرێت بە رەزامەندی چوارچێوە نەبێت، هیچ كاندیدێك بۆ خولێكی نوێی پەرلەمان خۆی كاندید بكاتەوە، مەگەر سەركەوتن و تواناو دەستپاكی و پابەندبوونی بە پێوەرە دیاریكراوەكانەوە بسەلمێندرێت. 

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×