ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەو هەنگاوە ئامانجی دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی هاوسەنگه لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی کاندیدێک کە لە نێو لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا قبوڵکردنی بەرفراوانی هەبێت.
ئاوێنە: عەمار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان دەسەڵاتی یەکەمی هێزە سوننەییەکانە و هەڵبژاردنی کاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەسەر بنەمای دیدێکی ستراتیژی و تەوافوق دەبێت بۆ گەرەنتیکردنی نوێنەرایەتیی گونجاو و بەشداری کاریگەر لە دانانی ئەولەویەتەکانی پەرلەمان.
حسێن ئەسەد، شرۆڤەکاری سیاسی پێیوایە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە ئەزمونی کەڵەکەبوی بۆ بلۆکە سیاسییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامەکاندا دابین کردوە، ئەوەش وایکردوە هەندێک لایەن لە چوارچێوەیەکی هەماهەنگیدا ستراتیژییەکانیان ڕێکبخەنەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.
هه‌روه‌ها توێژەر مەحمود ئەلحەیانی ئاماژە بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان بلۆکە سوننەکان دەکات، بە چالاکیەکی بەرچاو لە لایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم، بە ئامانجی پێکهێنانی بلۆکێکی یەکگرتو بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆی و دەستەبەرکردنی ئەولەویەتێکی ڕون لە سەرکردایەتیکردنی پەرلەمان.
11ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، كه تیایدا هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی توانی 27 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی عه‌زم 16 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و هاوپه‌یمانی سیاده‌ش 9 كروسی به‌ده‌ستهێناوه.