لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان رایگه‌یه‌نێت، به‌كارهێنانی چه‌ك به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی گوندی لاجان به‌توندی شه‌رمه‌زارده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له بری ته‌ندوتیژی گوێ له داواكارییه‌كانی هاوڵاتیان بگرێت.
ئاوێنه: لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، دانیشتوانی گوندی لاجان بەهۆی بێ‌کاری، وەکو مافێکی ئاسایی دەستەبەرکردنی هەلی کار لەگەڵ کۆمپانیای لاناز کێشەیان لە نێواندا دروست بو، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی حکومەتی هەرێم دەچنه گوندەکە و کێشەکە گەورەتر ده‌بێت و ده‌بێته ته‌قه و لێدان له خه‌ڵكی گونده‌كه، دواتر تەقەكردن لە نێوان ئەو هێزانه‌و خۆپیشاندەران دروست دەبێت، دەرئەنجام کوژراو و برینداری هاوڵاتییانی لێكه‌وتەوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له بری توندوتیژی ئه‌ركیان پاراستنی هاوڵاتییانه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە وەکو لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان، بەتوندی شەرمەزار و سەرزەنشتی بەکارهێنانی توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و ترساندن و تۆقاندن بەرامبەر هاوڵاتیان و بەر تەسککردنەوەی ئازادییەکان دەکەین."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم بەرپرسیارێتییە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێم، پێویستە گوێ لە داواکارییه‌كانی هاوڵاتییان بگرن و بەزوترین کات بە هانایانەوە بچن و چیتر ڕێگا بە ڕشتنی خوێنی خەڵک نەده‌ن."