محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا كۆبونه‌وه. به‌پێی قسه‌ی نوسینگه‌ی سودانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رده‌وامی پاڵپشتی عێراقیان بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی سوریا كردوه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی کردوه لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، باسیان لە چۆنێتی ئەو پرۆسەیە کرد کە عێراق لە ڕێگەیەوە بتوانێت بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و بوژانەوەی ئابوریی سوریا، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكات ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ر لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا له‌باره‌ی رێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێکی زیاتر لە ناوچەکەدا لەگەڵ پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ئه‌وه‌شی كه ناوچەکە بخرێته سەر رێی هاریکاری و گەشەی ئابوری و سەقامگیری درێژخایەن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تۆم باراک جەختی لەو ڕۆڵە بنیاتنەر و گرنگە کردەوە کە عێراق دەتوانێت بیگێڕێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه هاوبه‌شانه.