دابەشكردنی موچەی مانگی 12 لە عێراق دەستیپێكرد
  2025-12-01       522       

ئەمڕۆ دوشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی (كانونی یەكەم/12) خانەنیشنان لە عێراق دەستپێكرد و بانكی ڕەشیدیش ڕایدەگەیەنێت كە موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی زیادکراوە و داوا دەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان.

ئاوێنە: بانکی ڕەشید، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی خانەنیشیان لە سەرتاسەری عێراق دەسپێدەكات و موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (کانونی دوەم/12) بەرزکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بانکەکە داوای لە "سەرجەم سودمەندەکان کردوە سەردانی لقەکانی بانکەکە و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان".

دابەشكردنی موچەی مانگی (كانونی یەكەم/12)ـی عێراق لە كاتێكدایە كە دوێنی یەكشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9) لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و تاكو ئێستا چارەنوسی سێ موچەكەی دیكەی ئەمساڵ نادیارە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×