فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له پشكی پارتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌ردانی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌قی كردوه. هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌غدا، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق، پێشوازی له فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوه.
فواد حسێن پیرۆزبایی له خه‌زعه‌لی كردوه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولایان جه‌ختیان له پێویستی خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنای حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیریی سیاسی بپارێزێت و جه‌ختیشیان له هاریكاری نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كردۆته‌وه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی جێگیرتر كه بتوانێت روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگارییه‌كان ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پایه‌ندبون به واده ستورییه‌كان و په‌له‌كردن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كردۆته‌وه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه قۆناغی ئێستا پێویستی به به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانی ئاست به‌رز و هاریكارییه‌كی سیاسی فراوان هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری وڵات.