به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ته‌له‌فزیۆنى دیجله‌ى عێراقى، دیاردەی وه‌رگرتن‌و پێدانى بەرتیل لەعێراق تەنها لەوەرگرتنی پارەی کاشدا نه‌ماوه‌ته‌وه، بەڵکو شێوازی نوێ‌و ترسناکی وەرگرتوە وەک بەخشینی دیاریی گرانبەها‌و گرێبەستی وەهمیی، له‌و ڕوه‌شه‌وه دادوەران هۆشداریدەدەن‌و ده‌ڵێن، "ئەوه‌ى ده‌گوزه‌رێت، نەک مه‌ترسییه بۆ نه‌مانى متمانە بەدامەزراوەکان، بەڵکو دەبێتە مه‌ترسیى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پەکخستنی ئابوریی‌و پێدانی پۆست‌و پڕۆژە بەکەسانێكى نەشیاو".
ئاوێنە: ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، لەدوای ساڵی 2003و پرۆسه‌ى ئازادیى عێراق، گەندەڵی لەعێراق بوەتە دیارده‌یه‌كى باو‌و ته‌واوى دامه‌زراوه فه‌رمانیه‌كانى وڵاتى گرتوه‌ته‌وه‌و ئێستاش له‌شێوازه كلاسیكیه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه سه‌ریكێشاوه بۆ مه‌ترسیدارترین قۆناغى خۆى‌و حكومه‌تیش له‌ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌و هیچ ڕۆڵێكى بۆ بنبڕ‌كردنى نییه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هاتوه‌ته‌ده‌نگ‌و ڕاپۆرتێکی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌و دیارده مه‌ترسیداره‌ى عێراقى گرتوه‌ته‌وه هۆشداریده‌دات‌و ئاشكرایكردوه، "وه‌رگرتنى بەرتیل، لەپارەی کاشەوە گۆڕاوە بۆ شێوازی زۆر ئاڵۆزتر وەک پێشکەشکردنی خانوبەرەو ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ئەمەش وەک مەترسییە بۆسەر ئابوریی‌و سەروەریی یاسا لەوڵاتدا".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969، بەرتیل تاوانێکی ئەنقەستەو بریتییە لەڕێککەوتن لەسەر سودێک بەرامبەر بەئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێکی وەزیفی.
باس له‌وه‌شكراوه، خاڵێکی گرنگ لەیاساکەدا ئەوەیە، ئەگەر کەسی بەرتیلدەر یان نێوەندگیر پێشئەوەی دۆسیەکە بگاتە دادگا، خۆی دەسەڵاتداران ئاگاداربکاتەوە، ئەوا لەسزا دەبەخشرێت، ئەمەش وەک هاندانێک بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵییەکان دانراوە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه خالید جابر جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی نەجەف باسى له‌و دیارده‌یه‌ى عێراق كردوه‌و وتویه‌تى، "هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی ئەو تاوانە بۆ لاوازیی لایەنی ئایینی‌و ئەخلاقی، نزمیی بژێویی فەرمانبەران‌و لاوازیی چاودێری دەگەڕێتەوە، یاسا-ش سزای توندی بۆ داناوە کە دەگاتە 10 ساڵ زیندانی‌و پێبژاردن، تەنانەت ئەگەر بەرتیلەکەش وەرنەگیرێت تەنها خستنەڕوی بەسە بۆ سزادان".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌دا زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكراوه‌و تێیدا هاتوه، "ئێستا بەرتیل لەشێوەی دیاریی وەک خانوبەرە، ئۆتۆمبێلی گرانبەها، گەشتی گەشتیاریی‌و دامەزراندنی کەسوکاری فەرمانبەر (وەک کوڕ‌و برا) دەدرێت، تەکنەلۆژیاو دراوە ئەلیکترۆنییەکان هەم بونەتە هۆی ئاسانکاریی‌و هەمیش دەتوانرێت وەک بەڵگە بەکاربێن، چونکە زۆرجار تاوانباران گرێبەستی کڕین‌و فرۆشتنی وەهمی ئەنجامدەدەن بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی پارەکان".
دادوەران جەختدەکەنەوە، دادگا ڕۆڵێکی سەرەکی لەبەرەنگاربونەوەی بەرتیلدا دەبینێت، نەک تەنها بەدەرکردنی سزا، بەڵکو لەڕێگەی ستراتیژییەکی گشتگیرەوە بۆ سزادانی تاوانباران‌و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت.