لەعێراق موچەی خانەنشینان زیاد دەکرێت
  2025-12-03       1764       

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمرۆ دوای ئەوەی زیادكردنی موچەی خانەنشینانی ئاشكراكرد ڕاشیگەیاند دابەشكردنی موچەی مانگی 12 دەستیپێكردوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیكردوە بەبەرزكردنەوەی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2025.

لەلایەن خۆیەوە بانكی رافیدەین، لەڕاگەیەندراوێكدا خانەنشینانی دڵنیاكردەوە، كە دەستیكردوە بەدابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەم و ئەوانەی نامەیان پێدەگات دەتوانن بڕۆن موچەكانیان وەرگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتەكە زیادكردنی موچەی خانەنشینی ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×