هاوپەیمانی نەسر: عه‌بادی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تكردۆته‌وه‌
  2025-12-03       384       

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتویدا ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه‌. ده‌شڵێت، عەبادی قبوڵ ناكات سەرۆك وەزیرانێكی كۆتوبەندكراوبێت و كاندیدكردنی خۆی رەتكردوه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: سه‌لام زوبه‌یدی، وته‌بێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، به‌ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی هەماهەنگیدان ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقیان خستوەتە لیستی کاندیدەکانی حکومەتی نوێ، سەرەڕای ئەوەی رەتیكردوەتەوە.

وتوشەیەتی: عەبادی قبوڵ ناکات لە چوارچێوەیەکی كۆت و بەندكراودا كاربكات، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتو پێویستی بە لێكگەیشتنی زیاتر هەیەو ئەگەر هەیە لە کۆبونەوەی داهاتوی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیارە دوشەممە بەڕێوە بچێت، ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەڵاڵە بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×