سه‌كرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، كارنامه‌ی نۆ كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ندكردوه.
ئاوێنه: مشریق فرێجی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای پارتی وت، لە كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، نۆ كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، كارنامەی كاركردنیان پەسه‌ند كراوە، سەكردەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كردوه.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، سەرۆك وەزیران پێویستی بە 25 خاڵ هەیە واتا ئەو لایەنەی ئەو پۆستە وەردەگرێت دەبێ 25 كورسی هەبێت، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی تەنیا هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و دەوڵەتی یاسا و عەسائیبی ئەهلی هەق، زیاتر لەو كورسیانەیان هەیە.