حزبوڵڵای لوبنانی نیگەرانی خۆی لە ناوهێنانی وەک تیرۆرست ڕاگەیاند و سەرکردەیەکی گروپەکەش دەڵێت پێویستە بەررپرسانی عێراق لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.
ئاوێنە: دوای ناوهێنانی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن وەک تیرۆرست لە ڕۆژنامەی وەقائعی فەرمی عێراقدا، سەرکردەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی بە کەناڵی حەدەسی ڕاگەیاند: نیگەرانن لەوەی کە لە عێراقدا وەک تیرۆرست ناوی گروپەکەیانی هێناوە و لەوبارەیەوەشەوە هۆشدارییان داوەتە دەسەڵاتداران کە ڕێکار بگرنە بەر.
ئەو سەرکردەیەی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکراشی کرد کە داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردوە بە زووی هەڵەکەیان ڕاستبکەنەوە و لێکۆڵینەوەی ورد و تەواو لە بابەتەکە بکەن.
دوابەدوای ئەوەش حسێن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵەکەدا ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوویداوە تەنها هەڵەیەک بووە تێپەڕیوە و هیچ فشارێک لە عێراق نەکراوە کە پاساو بهێنێتەوە یاخود قسەکانی بگۆڕێت.