نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سودانی فه‌رمانی كردوه به‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا بكرێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌مبون له "هه‌ڵه"ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاری به تیرۆریست ناساندنی حزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رۆك وه‌زیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بکرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و لێپرسینه‌وه لەو کەسانەی كه‌مته‌رخه‌م بون له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه هاتوه له بڕیاری لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان ژمارە (61 ساڵی 2025) کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعى عێراقی، ژمارە (4848)، لە 17ی تشرینی دوەمی 2025 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیاره بڵاوكراوه‌کە هەڵوێستی نادروستی لەخۆگرتوه‌و هەڵوێستی لایەنی عێراقی سەبارەت بە بلۆککردنی پارە، لەسەر داوای لایەنی مالیزیا بوە و سنوردار بوه بە پۆلێنكردنی ئەو لایەن و کەسانەی کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدەوە هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حکومەت جەخت لە هەڵوێسته سیاسی و مرۆییەکانی خۆی ده‌كاته‌وه سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی دژ به هاوڵاتیانمان لە لوبنان و فەڵەستین، كه هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئین و ناچنه ژێر باری موزایەداتی سیاسی، وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستگه‌لێكن كه گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتە براكانییه‌وه ده‌كه‌ن و پشتیوانین بۆ مافی گەلانی برای ئێمە له‌پێناو ڕزگاری و ژیانێکی شکۆمەندانە لەسەر خاکەکەیان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هیچ تاکێکی هەلپەرست و مایه‌پوچ ناتوانێت موزایەدە بە هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراقه‌وه بکات، کە هه‌میشه نیشانی داوه پشتبه‌ستوبوه به مافه مێژوییه‌كانی خاوه‌نانی خاك و پاڵپشتیكردنیان و ره‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری، دەستدرێژی، جینۆساید، راگواستنی زۆره‌ملێ و هەمو ئەو کردەوە دوژمنكارانه‌ی دیكه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ریاندا بێده‌نگ بوه.