وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هه‌ڵه حزبوڵا و حوسییه‌كان خرابێتنه نێو لیستی تیرۆر و ده‌شڵێت، سودانی له هه‌مو گروپه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له واتسئه‌پ دورخراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، به كه‌ناڵی عه‌هدی وتوه، : به‌هه‌ڵه حزبوڵا و حوسییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌وه ناوی لیستی تیرۆر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه نوسینگه‌ی سودانی دوێنێ رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره بۆ پۆلێنكردنی حزبوڵا و حوسییه‌كان به‌هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داوای كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا بكرێت بۆ ده‌ستنیشانی ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان وه‌زاره‌تی جیاجیای تێدان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سودانی له هه‌مو گروپه‌كانی واتسئه‌پی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، یارییه‌كه كۆتایی هات و خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی نابینێت. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه سودانی خولی دوه‌می سه‌رۆك وه‌زیران نابینێت.