فه‌رمانده‌یه‌كی پێشوی حه‌شدی شه‌عبی، پێی وایه باشتره گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حه‌شد، خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه چه‌كه‌كانیان دابنێن به‌رله‌وه‌ی ناچار بكرێن ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی پێشوی گروپی چه‌كداریی "ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس"ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، كاتێك له مانگی 12ی 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، من كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مێكم هێناو راگه‌یه‌ندراوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌م نوسی و بڕیارمدا هه‌مو هێزه‌كان و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كان بخه‌مه ژێر ركێفی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌و ئومێده‌ی گروپه‌كانی دیكه‌ش وا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا باشتر وایه گروپه چه‌كداره‌كان به ئاره‌زوی خۆان چەكەكانیان دابنێن به‌رله‌وه‌ی ناچار بكرێن ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌و پێشی وایه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان خۆی بڕیار ده‌دات به‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان چه‌كه‌كانیان دابنێن ئه‌وه‌ش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد‌و سوننه‌و پێكهاته‌كانی دیكه كه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه نابێت له حكومه‌تی داهاتوی عێراق چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بونی هه‌بێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشوی حه‌شدی شه‌عبی، به‌م دواییانه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی بینیوه، پێی وتوه، ئێستا له دیداری فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دێته‌وه، فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كه پێی وتوه، په‌له‌بكه‌ن و رۆحی خۆتان رزگار بكه‌ن، ئیسرائیل بەنیازە لێتان بدات و ئێمە بەزۆر رامانگرتوە، هه‌وڵ بده‌ن هەر چالاكییەك پاڵپشتی بێت بۆ ئێران رایبگرن، ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یامێكی دیكه‌ی ئیسرائیلیش هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن روسه‌كانه‌وه گه‌یه‌ندراوه، ئه‌مه‌ش زانیارییه و شرۆڤه نییه. له په‌یامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه "سه‌رتان له لاشه‌تان ده‌كه‌ینه‌وه."