سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه بڕیار‌ی به تیرۆریست ناساندنی حزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی په‌سه‌ندكردبێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رۆكایه‌تییه ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئاگاداری بڕیار‌ی پۆلێن‌كردن و بلۆككردنی پاره‌كانی حزبوڵای لوبنانی و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بێت وه‌ك دو رێكخراوی تیرۆریستی و هه‌روه‌ها ره‌تیشیده‌كاته‌وه بڕیارێكی وای په‌سه‌ندكردبێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌و جۆره بڕیارانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ وردبینی و په‌سه‌ندكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌و یاسایانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌نێردرین كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌دات له‌گه‌ڵ مه‌رسومه كۆمارییه‌كان.
وتوشیه‌تی، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و رێنماییه‌كانی ده‌رچو له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی شۆسیاڵ میدیاوه ئاگادار نه‌بوه له بڕیار‌ی ناساندنی حزبوڵا و حوسییه‌كان وه‌ك دو رێكخراوی تیرۆریستی و بلۆككردنی پاره‌كانیان.