وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی لێدوانێکی سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران دایەوە و ڕایگەیاند، وەزیری دارایی تەیف سامی له‌گه‌ڵ هیچ پەرلەمانتارێکی ژن كۆنه‌بوه‌ته‌وه بۆ دانوستان لەسەر قەرزەکان، ده‌شڵێت، "ئەوەی له‌وباره‌یه‌وه ده‌وترێت دوره له راستییه‌وه".
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوه له وته‌كانی سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران و ده‌ڵێت، "بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ئەندام پەرلەمانێکی ژن نێردراوە بۆ دانوستان لەگەڵ وەزیر تەیف سامی سەبارەت بە باجی دارایی بەڵێندەران".
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردوەتەوە، "ئەو ئیدیعایانە بێ بنەمان، بەوپێیەی له‌گه‌ڵ هیچ ئەندامێکی ژنی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە كۆنه‌بوه‌ته‌وه و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیاریانە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی".
وەزارەته‌كه سەرسوڕمانی خۆی لە ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان دەربڕیوه و ڕونیکردەوە، بە فەرمی بڕیارنامەی (435 و 721ی ساڵی 2025)ی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ نوێنەری یەکێتی بەڵێندەران ناردوه، کە دو ترلیۆن دیناری تەرخانکردوە، ئەوە جگە لەوەی خشتەی تەرخانکردنی بۆ دابینکردوە کە نوێنەرایەتی 25%ی شایستەییەکان دەکات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، کارکردن بەردەوامە لەسەر بنەمای ئەو داواکاریانەی لە وەزارەتی پلاندانان وەرگیراون. وەزارەتی دارایی هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ ناگرێت لە هەر دواکەوتنێک، بەوپێیەی ئەو دەزگای جێبەجێکارە بۆ خەرجکردنی ئەو پارانەی لە وەزارەتی پلاندانان وەرگیراون بەپێی بڕیارنامەکانی کابینەی پێش‌و کە ئاماژەیان پێکراوە.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت، هەمو ڕێکارەکان بە ئاگاداری و ڕەزامەندی نوێنەری یەکێتی بەڵێندەران ئەنجام دراون، کە بە شێوەیەکی شەخسی لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ئابوری ئامادە بوە.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌ڵێنده‌ران له عێراقدا ناڕه‌زاییان له پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كان ده‌ربڕیبو، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی عێراق روبه‌ڕوی كێشه‌ی نه‌ختینه ده‌بێته‌وه و چه‌ند مانگێكیشه دابه‌شكردنی موچه له عێراقدا بۆ چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت.