به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مالیكی په‌یامی بۆ ئه‌مریكا ناردوه كه له ئه‌گه‌ری بونی به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق، پرسی گروپه چه‌كداره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئاوێنه: هیشام روكابی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌مان بڵاوكراونه‌ته‌وه كه گوایه نوری مالیكی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كان به ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندوه له ئه‌گه‌ری بونی به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو
هیشام روكابی جه‌ختی كردۆته‌وه، ئه‌م بانگه‌شانه دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراون و هیچ راستییه‌كیان تێدا نییه‌و به‌شێكن له‌و هه‌وڵه ئاشكرایانه‌ی كه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و داپۆشینی هه‌ندێك ره‌فتاری نه‌خوازراو له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێن.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه لە هه‌ندێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه کە نوری مالیکی لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردوە كه ئەگەر ببێتەوە به سەرۆک وەزیران، ئەوا پرسی گروپە چەکدارەکان چارەسەر دەکات و چەکیان لێ دادەمەڵێت و تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانیان دەکات.