عێراق لەرووی نەوتەوە پلەیەکی نوێی بەدەستهێنا
  2025-12-06       675       

بەپێی نوێترین زانیارییەكانی ڕێكخراوی ئۆپێك، عێراق لە \ڕووی زۆرترین یەدەگی نەوتەوە چوارەم وڵاتە.


ئاوێنە: ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپێك" بڵاویکردەوە، ڤەنزوێلا بە بڕی 303.2 ملیار بەرمیل پلەی یەكەمی گرتووە، هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی كەمی كردووە، سعودیەش بە 267.2 لە پلەی دووەمدایە و ئێرانیش لە پلەی سێیەمدایە و یەدەگی نەوتی 2086.6 ملیار بەرمیلە. 

هەروەها، لە پلەی چوارەمیشدا عێراق دێت كە یەدەگی نەوتی بە 145 ملیار بەرمیل دەخەمڵێنرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی "ئۆپیک"، هەر یەك لە ئیماڕات و كوەیتیش لە پلەكانی پێنجەم و شەشەم دێن، بەمەش ناوچەی كەنداوی عەرەبی جێی زۆرترین نەوتە لەسەر ئاستی جیهان.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×