وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر کوتهێنانی پارە بەپەلە هاتە دەنگ
  2025-12-06       568       

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کورتهێنانی مووچە ٨.٥ ترلیۆن دینار نییە، بەڵکو شەشە و یەکسانە بە داهاتی کۆکراوە.

 

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کورتهێنانی پارەی مووچە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "تێکڕای خەرجیی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆران، ٦ ترلیۆن دینارە نەک ٨.٥، ئەمەش یەکسانە بەو داهاتەی کۆدەکرێتەوە".

جەختیشیکردەوە "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە دەڵێن؛ قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە ٨.٥ ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی مووچە، مانگانە ٦ ترلیۆن دینارە.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم مووچە و شایستە داراییەکان فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون.

وەزارەتی دارایی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئەوەی دەگوترێت ٢ ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە، "راست نییە".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×