فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ده‌وحه كۆبونه‌وه‌و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد له‌نێویاندا پرسی سوریا و ئێران.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشممه، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه كۆبونه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا و په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌كانیان له بواری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی تاوتوێ كردوه.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا تاوتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهانیان كرد به‌تایبه‌ت دۆخی سوریا‌و جه‌ختیان له گرنگی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوری و هاندنی وه‌به‌رهێنان له سوریا كرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردو وه‌زیره‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێران كردوه‌و به‌پێویستیان زانیوه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌م بكرێنه‌وه و هانی چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بدرێت به‌جۆرێك كه ئاسایشی ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فواد حسێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق كردوه‌و ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردوه‌و هێمایشی بۆ گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كردوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا په‌رۆشی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و راوێژكردن له‌باره‌ی پرسه‌كانی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش دوپاتكرده‌وه.