محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، خۆ كاندیدكردنم بۆ وه‌رگرتنی خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، مافی خۆمه، چونكه پڕۆژه‌م هه‌یه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رابعه" كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ته‌واوه‌تی بڵاوبكرێته‌وه، وتی، حکومەتەکەی ئێمە تاکە حکومەتە کە چوەتە نێو هەڵبژاردنەکان و دەستکەوتی هەبوە.
له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، سودانی وتی، بونی چه‌ك له پاڵ بونی دامه‌زراوه ئه‌منییه ره‌سمییه‌كاندا نایه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه پێیانوایه هێزه ئه‌منییه ره‌سمییه‌كانی عێراق له ئێستادا ناتوانن ئاسایشی وڵاته‌كه بپارێزن، وتی، سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات له‌م قۆناغه‌دا، بێ پێشینییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، مافی خۆمه بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت خۆم كاندید بكه‌م چونكه پڕۆژه‌م هه‌یه.