وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌فدێكی كۆمپانیای ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و غاز تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت پێشوازی كردوه له وه‌فدێكی كۆمپانیای شیفرۆنی ئه‌مریكی.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا تاوتوێی به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كانی نێوانیان له هه‌ردو كه‌رتی نه‌وت و غازدا كردوه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ردو كه‌رته‌كه كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهینان و پڕۆژه‌كانی ئاینده‌یان له‌دو كه‌رته‌كه‌دا كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببنه مایه‌ی پشتیوانیكردنی پیشه‌سازی نه‌وت له وڵات.