ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت به‌ته‌واوه‌تی راگرت ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێچون له هێڵی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له زاری دو به‌رپرسی كه‌رتی وزه له عێراق بڵاویكرده‌وه، عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه-2 به‌ته‌واوه‌تی راگرت.
به‌پێی قسه‌ی دو به‌رپرسه عێراقییه‌كه، راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كه به‌هۆی لێچونه له هێڵی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت.
كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی پشكێكی گه‌وره‌ی له به‌رهه‌می كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه-2 هه‌یه و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
هه‌روه‌ها كێڵگه‌كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ژمێردرێت كه 0.5%ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌مو جیهان پێكدێنێت.