چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كۆبوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، كۆبونه‌وه‌كه به‌ره‌وپێشچونی گرنگی به‌خۆوه بینیوه له گفتوگۆكان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوارچێوه‌كه له نوسینگه‌ی عه‌بدولحسێن مه‌وسه‌وی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌هجی نیشتمانی كۆبوه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی خستونه‌ته‌ڕو و جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌وڵه‌كان كردۆته‌وه بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانی قۆناغه‌كه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، كۆبونه‌وه‌كه به‌ره‌پێشچونی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینیوه له گفتوگۆكان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق و وله‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه، تاوتوێی گفتوگۆكانی ئێستایان له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كانی دیكه‌و هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی چه‌ند واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیستحقاقاته‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه كردوه كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان له یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر به ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئێستا و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات.